پێشینەى خەرجکردنى شایستە داراییەکان بۆ ئەو خوێندکارانەى تواناسازییە کە لە پرۆسەى خوێندندان

twanasazi

وەک ئاشکرایە لەگەڵ سەرهەڵدانى قەیرانى دارایى یەکێک لەو سێکتەرانە کە دوچارى قەیرانى دارایى بوە، خوێندنى باڵا و بەتایبەت خوێندکارانى تواناسازى بوو، بۆیە هەر لەسەرەتاوە ئێمە ئاگادارى وردەکارى هەمو کێشەکانیان بوین و، بەردەوام بەدواداچونمان بۆیان دەکرد، ئەوەبو لە قۆناغى یەکەمدا توانیمان بڕى نیو ملیۆن دۆلاریان مانگانە بۆ دابین بکەین، بەوەش توانرا بەشێک لە کێشەکانیان چارەسەر بکەین، چونکە بڕى پارەکە زۆر کەم بوو.

لە دواین هەوڵیشماندا، خۆشبەختانە سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران بە نوسراوى (١١٦١)لە ڕێکەوتى (٦/٣/٢٠١٧) بە ئیمزاى سەرۆکى حکومەت ڕەزامەندى نیشاندا بەتەرخانکردنى بڕى (٣٠) سى میلۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى بەتایبەت ئەوانەى ئێستا لە پڕۆسەى خوێندندان دابین بکەین، لەوەتەى ئەو بڕیارە دەرچوە تا ئێستا بە ڕێگەى (٧) قۆناخى جیا توانیومانە بڕى زیاتر لە (١٠,٤٥٢,٠٠٠) دۆلار بۆ (١٩٢) خوێندکارى تواناسازى لە (٦٢) زانکۆ خەرج بکەین، هاوکات پرۆسەى دابەشکردنى شایستە داراییەکان بۆ (٥٠) خوێندکار  لە (١٥) زانکۆ بۆ ئەو خوێندکارانەى ئێستا لە پرۆسەى خوێندندان بەردەوامە، ئەو جگە لە دەرماڵەى ژیان و هاوسەرى و بیمە و هاتوچۆ بۆ ئەوانەى لە پرۆسەى خوێندن بەردەوامن، بۆیە پێشینەى دابەشکردنى ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەو خوێندکارانە دەبێ، کە خوێندنیان تەواو نەکردوەو دواتریش دەست دەکەین بەخەرجکردنى شایستە داراییەکانى ئەوانەى خوێندنیان تەواو کردوە.

بۆیە دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى دڵنیا دەکەینەوە،  کە ئێمە خۆمان بەپابەند دەزانین تەواوى شایستە داراییەکانیان بۆ خەرج بکەینەوە، بۆیە لە هەوڵى بەردەوامداین بۆ ئەوەى شایستە داراییەکان بۆ تەواوى خوێندکاران خەرج بکەین.