ئه‌نجامى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمان ئینگلیزى ڕادەگەیەنرێت

تاقیكردنه‌وه‌ی زمانی ئینیلزی

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆرا و خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى ڕادەگەیەنرێت.

سەرتیپ خاڵص بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵا لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا بە وێبسایتى وەزارەتى ڕاگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتى (٥/٩/٢٠١٩) ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرى زمانى  زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ کاندیدانى ماستەر و دکتۆراو خوازیارانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى لەلایەن سێنتەرەکانەوە ڕادەگەیەنرێت، کە لە ڕێکەوتى (٢٤تا٢٩)ى ٨/٢٠١٩ تاقیکردنەوەى بەشداربوان بۆ ئاستەکانى ئاستەکانى (Beginner, Elementary, Pre-Intermediate, Intermediate, Upper- Intermediate, Pre-Advanced  ) بەڕێوەچوبو، تيايدا (١٤٧٠) کاندیدو خوازیارى بەدەستهێنانى نازناوى زانستی بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کردوە. کە ڕێژەى دەرچون لە تاقیکردنەوەکان بریتی بووه‌ له‌ (94%).

 بەڕێوەبەرى خوێندنى باڵا لە وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ کاندیدان و خوازیاران دەتوانن سەردانى وێب سایتى سێنتەرەکانى زمان یان وێب سایتى زانکۆکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەى ئەنجامەکانیان. هەروەک وتیشى: لە داهاتویەکى نزیکدا خولى نوێى ئاستەکانى توانستى زمانى ئینگلیزى لە سێنتەرەکان دەستپێدەکاتەوە.