د.یوسف گۆران: پشتگیرى لەهەر پرۆسەیەک دەکەین کە خزمەت بەکۆمەڵگەکەمان بکات

IMG_8622.jpg

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: پشتگیرى لەهەر پرۆسەیەک دەکەین کە خزمەت بەکۆمەڵگەکەمان بکات.

ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى لە میانەى پێشوازیکردنى لە وەفدێکى کۆلێژى دەعوەى ئیسلامى لە دەربەندیخان هات، کە ئەمڕۆ سێ شەممە, ڕێکەوتى (٥/٥/٢٠١٥) سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیان کرد.

لە دیدارێکدا کە بەئامادەبونى د.نورى هەرزانى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى پشکنین و دڵنیایى جۆرى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى ئامادەیبون، مامۆستا شێخ حسین پیر خدر سەرۆکى کۆلێژى دەعوەى ئیسلامى لە دەربەندیخان لە وتەیکیدا دواى ئەوەى سوپاسى د.یوسف گۆرانى کرد بۆ ئەو پیشوازییە گەرمەى لێکردن، پاڵپشتى و پشتیوانى خۆیانى بۆ پرۆسەى ڕێکخستنەوەى خویندنى ئیسلامى لە چوارچێوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و تویژینەوەى زانستى و وەزارەتى پەروەردە دوپات کردەوە لە پێناو بنەبڕکردنى بیرى توندڕەوەى لە کوردستان.

هەر لە وتەکیدا سەرۆکى کۆلێژى دەعوەى ئیسلامى لە دەربەندیخان لەبارەى کۆلیژەکەیانەوە دواو وتى: کۆلێژەکەمان لقێکە لە کۆلێژى دەعوەى ئیسلامى لە لبنان, بەشێکى هەیە بەناو بەشى (دیراساتى تەسوف ئیسلامى)، ڕونیشیکردەوە ئامانجى سەرەکیان لە کردنەوەى ئەو کۆلێژە لە دەربەندیخان بریتیە لە درێژەدان بەبیرو بەرنامەى تەسوفى ئیسلامى کە مێژوییەکى قوڵى هەیە لە کوردستان، هەروەک دەمانەوێت بەرگە بکرین لە تەشەنەکردنى ئەو بیرە توندرەوییەى کە لە شوێنە جیاکانەوە ئاڕاستەى کوردستان دەکرێت، ئەوەشى ڕاگەیاند: کە هاتون بۆ ئەوەى لە چوارچێوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خۆیان ڕێکبخەن و ڕەزامەندى وەزارەت بەدەستبهێنن و کۆلێژەکەیان بەتەواوەتى بەئەکادیمیى بکرێت، رونیشیکردەوە کە  ئەگەر پڕۆسەکەیان بەتەواوەتى لە خزمەتى ئاین و نەتەوەو نیشتیمان و کۆمەڵگەى کوردیدا نەبوە ڕەزامەندى پیشان مەدەن.

لە بەرامبەردا د.یوسف گۆران وەزیرى خویندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنانیان وتى: مادام کارەکەتان شەرعیەو بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگەو مێژوى تەسوفە لە کوردستان و زیاتریش لە تەسوفى ئیسلامیەوە نزیکە، بۆیە پیمان خۆشە پشتگیریتان بکەین، بەڵام دەبێت بکەونە ژێر جێبەجیکردنى بڕیاو ڕێنماییەکانى وەزارەتەکەمان، بۆیە ئیمە لە ئیستا وەک قۆناغى یەکەم لە دامەزراندنى کۆلیژەکەتان دەڕوانین، هەر کاتێکیش پڕۆپۆزەڵتان پیشکەش کردو کەموکوڕیتان نەبوەو ڕەچاوى ڕینمایى و بڕیارەکانى بەڕێوەبەرایەتى پشکنین و دڵنیایى جۆری-تان لە وەزارتەکەمان کرد، ئەو کات بریارى پیویت لە بارەى کۆلێژەکەتان دەدەین.