ئەنجامە بەراییەکانى زەمالەى خوێندن لە کۆمارى چینى میللى

newsitem-1718-07.04.2014-ku.jpg

 ئەم ناوانەى لاى خوارەوە هاتووە لە بوارى پسپۆرى خۆیاندا بەرزترین خاڵیان بەدەست هێناوە،پێویستە کاندیدە رەسەن و یەدەگەکان (واتا ناوى دووەم) بەزووترین کات تا ڕۆژى (پێنج شەممە 10/4/2014) سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا بکەن و کۆپى ڕەسەنى و کۆپى رەنگا و رەنگى ئەم دۆکیومێنتانەى لاى خوارەوە لەگەڵ خۆیان بهێنن:


1. بڕوانامەى بەکالۆریۆس/ ماستەر
2. پێناسى بارى شارستانى وڕەگەزنامەى عێراقى و پاسپۆرتى.
3. پوختەى ڕاژە و لارى نەبوونى فەرمانگەکەى.
4. کۆپى بڕوانامە و توانستى زمانى ئینگلیزى (ئەگەر هەبێت).

ئەم ئەنجامانە بریتین لە ئەنجامە بەراییەکان، ئەنجامى کۆتایى لە دواى سەیرکردنى سکاڵاکان  وە ووردبینى لە کۆپى ڕەسەنى دۆکیومێنتەکان بڕیارى لەسەر دەدرێت.
ئەو بەڕێزانەى سکاڵایان هەیە دەتوانن سەردانمان بکەن تا ڕۆژى پێنج شەممە ڕێکەوتى(10/4/2014) وە سکاڵاکانیان پێشکەش بکەن.