چەکی کاندیدانی تواناسازی لیستی ژمارە 11A

newsitem-1531-11.04.2013-ku.jpg1_.jpg

سەرجەم ئەو کاندیدە بەرێزانەی بەرنامەی تواناسازی ئاگادار دەکەینەوە کە ناویان لە لیستی ژمارە ( -11A سالی (٢٠١٣)ی هاوپێچ دا هاتووە کە ژمارەیان (٢١٩) کاندیدە روژی یەکشه‌ممه‌ ڕێکەوتی ١٧-١١-٢٠١٣ کاتژمێر (١٠)ی سەرلەبەیانی خۆیان یان بریکارەکانیان (وەکیل) سەردانی بەرێز خاتوو( امیره طاهر عبدالله) لە دیوانی وەزارەتی خویندنی بالا بکەن بو وەرگرتنی چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکانیان وە دواکات بو وەرگرتنی چەکەکان روژی پێنچ شەممە ڕێکەوتی ٢٨-١١-٢٠١٣  دەبێت.

تێبینی :

  1. كاندید ئه‌گه‌ر خۆی بێت ده‌بێت فۆتۆكۆپی ره‌نگاو ره‌نگ له‌ (پاسه‌پۆرت)ی خۆی بهێنت
  2. بریکار (وەکیل) ی کاندید پیویستە وێنەی فۆتۆکۆپی رەنگاو ڕەنگی بریکارنامە (وەکالەی گشتی) و ناسنامەی باری شارستانی یان رەگەزنامەی عیراقی لەکەل خویدا بهێنیت.
  3. پێویستە بریکار (وەکیل) ی کاندید یان كاندیده‌كه‌ خۆی بیێت  ، ده‌بێت زنجیرەی ناوی کاندید وەک لە لیستی هاوپێچدا نوسراوە بزانیت.
  4. چەکی سەرفکردنی مافە داراییەکان تەنها لە بانکی منارە لە شاری هەولیر کاش دەدرێت .
  5. تکایە بە هیچ شێوەیەک سەردانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران مەکەن بۆ وەرگرتنی چەکی تواناسازی لە بەر ئەوەی چەکی پارە لە وەزارەتی خوێندنی بالا وە دابەش دەکرێت.