بەشداربون لە خولەکانى زمانى ئینگلیزى لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە

خوێندنی باڵا

لە فەرمانێکى وەزاریدا بە ژمارە (٤٨٩) لە ڕێکەوتى (٢٠٢٠/٧/٨) کە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەسەرەو پاڵپشت بە پێشنیازەکانى لێژنەى پێداچونەوە بە مەرج و ڕێنماییەکانى زمانى ئینگلیزى و سەرپەرشتى کردنى سەنتەرەکانى زمان بۆ کاروبارى زانستى و خوێندنى باڵا دەرچوە، خولەکانى زمانى ئینگلیزى بەشێوەى ئۆنلاین لە سەنتەرەکانى زمان دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات بەرەچاوکردنى دۆخى دارایى و ئابورى بەشداربوانیش، بە فەرمانى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، بەشداربوانى خولەکانى تەواوکارى زمانى ئینگلیزى کە تەنیا تاقیکردنەوەى کۆتاى ئاست ئەنجامدەدەن، بەشداربونیان لە (١٠٠) هەزار دینارەوە بۆ (٦٠) هەزار دینار کەمکرایەوە.