ئاستی زانستی زانکۆکان و هه یبه تی سیسته مه که هێشتا له خوار ئه وانه ی عێراق و خۆرهه ڵاته وه یه

 

وه زیری خوێندنی باڵاو توێژینه وه ی زانستی: ئاستی زانستی زانکۆکان و هه یبه تی سیسته مه که هێشتا له خوار ئه وانه ی عێراق و خۆرهه ڵاته وه یه 

 

 

(سبه ی): وێڕای زیادبونی ژماره ی خوێندکار و کۆلێژ و په یمانگاکانی هه رێم وه زیری خوێندنی باڵاو توێژینه وه ی زانستی هه رێم رایده گه یه نێت:

 

"ئاستی زانستی زانکۆکان و هه یبه تی سیسته مهکه هێشتا له خوار ئاستی زانستی زانكۆكان ی دیكه ی عێراق و خۆرهه ڵاته وه یه". له كۆنگره یه كی رۆژنامه نوسیدا كه له شاری هه ولێر به ڕێوه چو، پرۆفیسۆر دلاوه ر عه بدولعه زیز عه لائه دین وه زیری خوێندنی باڵاو توێژینه وه ی زانستی رایگه یاند ئه و گرفتانه ی ئێستا له زانکۆکانی هه رێمدا هه یه گرفتێکن به ر له 40 ساڵ له مه وبه ر هه بون.وتیشی:

 

گرفته بنه ره تییه کان چاره سه رنه کراون و هه روه ها ده ستوه ردانی زۆر هه یه و هه وڵده ده ین زانکۆکانمان سه ربه خۆ بکه ین، یه کێکیش له هه وڵه کانمان ئه وه یه که ده بێت زانکۆکان له ده ره وه ی حکومه ت پاره و سامان په یدا بکه ن،له هه مان كاتدا پێویسته زانکۆکان سه ربه خۆبن بۆ .ئه وه ی بگه نه ئاستی زانکۆ پێشکه وتوه کانی جیهان هه ر له کۆنگره رۆژنامه وانییه که دا وه زیری خوێندنی باڵا وتی: "ده بێت زانکۆکان ته نها مامۆستاکان خاوه نی بن بتوانن خۆیان متمانه به سه رۆکی زانکۆ ببه خشن و خۆشیان متمانه ی لێوه رگرنه وه، هه روهه ا خوێندکارانیش به شێکی گرنگی زانکۆکانن".ده رباره ی سه ربه خۆیی زانکۆکانیش دلاوه ر عه لائه دین رایگه یاند: "ئاواتی خه ڵک و حکومه ت و ده زگا ئه کادیمییه کانی هه رێم ئه وه یه که ساڵ به ساڵ پله ی زانکۆکان بایی ئه وه نده به رزبێته وه، که له ئاینده یه کی نزیکدا پێشڕه وی عێراق بکه ن و له ئاینده یه کی مامناوه ندیشدا له خۆرهه ڵاتی ناوه ڕاست ببنه نمونه و له ئاینده ی دورتریشدا ناویان بێته ناو ناوانه وه.

وه زیری خوێندنی باڵا له کۆتاییشدا ئاماژه ی به وه شكرد که له کاتێکدا ساڵ له دوای ساڵ ژماره ی قوتابیان و خوێندکار و ژماره ی کۆلێژ و په یمانگاکانی هه رێم روی له زیادبونه، به ڵام ئاستی زانستی و به های بڕوانامه کانیان و هه یبه تی سیسته مه که هێشتا له خوار ئه وانه ی عێراق و خۆرهه ڵاته وه یه.

هێژا محه مه د