وەزارەتى خوێندنى باڵا خوێندنی ماستەر و دکتۆرا رادەگەیەنێت

خوێندنى ماستەر

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارتان دەکاتەوە، کەوا خوێندنی ماستەر بۆ ساڵی خوێندنی 2010/2011 لە بەشە زانستی و سەنتەری زانکۆکان دەکرێتەوە

 

،بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش کردنى داخوازییەکان بەپێ ی رێنماییەکانی خوێندنی ماستەر لە ( 18/10/2010) تاکو (2/11/2010) دەبێت.
مەرجەکانى پێشکەش کردن:

  1. لە تاقیکردنەوەی توانستی زمان و کۆمپیوتەر دەربچێ .
  2. ڕەزامەندی فەرمانگەکەی هەبێ، لە کاتێکدا ئەگەر فەرمانبەری حکوومی بێ.
  3. پێشکەشکار بۆ خوێندنى ماستەر دەبێ تێکراى نمرەى بەکالۆریۆسى لە (65%) کەمترنەبێ، یاخود لە چارەگى یەکەم بێ، جگە لە پسپۆرییە پزیشکییەکان.
  4. کۆنمرە هەژمار دەکرێت رێژەى (60%) لەسەر بنەماى تێکراى نمرەى گشتى، و رێژەى (40%) لەسەر بنەماى تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەبێ.
  5. پێشکەشکار بۆ خوێندنى ماستەر دەبێ تەمەنى لە (40) ساڵ زیاتر نەبێ. 
  6. مەرجە (2) ساڵ بەسەردەرچوونى پێشکەشکار تێپەڕبێ، جگە لە دەرچووى یەکەم،کە مەرجە یەک ساڵ بەسەر دەرچوونیان تێپەربێ.
    تێبینى:
    خشتەى پلانى
    ماستەر بۆ ساڵ 2010/2011 لە ماڵپەڕى وەزارەت راگەیاندراوە، کە ئەمە لینکەکەیەتى :

  خوێندنى دکتۆرا
   وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادارتان دەکاتەوە، کەوا خوێندنی دکتۆرا بۆ ساڵی خوێندنی 2010/2011 لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەکرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێشکەش کردنى داخوازییەکان بەپێ ی رێنماییەکانی خوێندنی دکتۆرا لە ( 18/10/2010) تاکو (2/11/2010) دەبێت.
بۆ وەرگرتنى مەرجەکان، تکایە سەردانى کۆلێژەکان بکەن.
تێبینى:
خشتەى پلانى دکتۆرا بۆ ساڵ 2010/2011 لە ماڵپەڕى وەزارەت راگەیاندراوە، کە ئەمە لینکەکەیەتى :