وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا: نزیکەى ملیۆنێک دۆلارى دیکە بۆ خوێندکارانى تواناسازى خەرجکرا

chik1

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى خەرجکردنى بڕى (947,827) نۆ سەد و چل و حەوت هەزار و هەشت سەدو بیست و حەوت دۆلارى ئەمریکى وەک شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى ڕاگەیاند, كە ئێستا بەردەوامن لە خوێندن و تيايدا (40) خوێندکارى تواناسازى سودمەند دەبن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: دواى ئەوەى ڕەزامەندى لەسەر خەرجکردنى بڕى (٣٠) ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازى درا، بۆ ئەم مەبەستە لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى ليستى یەکەمى ساڵى ٢٠١٨ى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: ليستى يەکەمى شایستەى دارایى خوێندکارانى بەرنامەى تواناسازى لە ساڵى ٢٠١٨، بڕەکەى بریتیە (947,827) نۆسەدو چل و حەوت هەزار و هەشت سەدو بیست و حەوت دۆلارى ئەمریکی، و تیایدا (40) خوێندکارى بەرنامەى تواناسازى لە هەریەک لە زانکۆکانى جيهان سودمەند دەبن كە بەردەوامن لە خوێندن.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و خوێندکارانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات،‌ كه‌ ناویان له‌ لیستی ژماره‌ (1)ى ساڵی (2018)ی هاوپێچدا هاتوه‌ و، ژماره‌یان (40) خوێندکارە، خۆیان یان بریكاره‌كانیان (وه‌كیل) سه‌ردانی ژوری ژماره‌ (56) له‌دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كانیان. وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕونیشيکردەوە: پێشوتر لە چەندیدن قۆناخى جيادا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕى (19) مليۆن دۆلارى ئەمریکى خەرجکردوە.

 

تێبینى:

  • پێویستە ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتوە، بەپێیى ڕیزبەندى ناوەکانیان لە ڕۆژى دیاریکراودا سەردانى دیوانى وەزارەت بكەن بۆ وەرگرتنی چەکى پارە.
  • خوێندکار ئه‌گه‌ر خۆی سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکانی پێویستە پاسەپۆرتى رەسەن و کۆپى ڕەنگاو ڕەنگى لاپەڕەى یەکەمى پاسەپۆرت لەگەڵ خۆى بهێنێت.
  • بریكار (وه‌كیل)ی خوێندکار پێویسته‌ وێنه‌یەکى ڕه‌نگاو ڕه‌نگی بریكارنامه‌ (وه‌كاله‌ی گشتی) بڕواپێکراو بێت و نوێ بێت بەلایەنى زۆر ساڵێکى بەسەردا تێپەڕنەبوبێت و بۆى (مصدق) کرابێت، لەهەمان کاتدا پێویستە بڕیکار وێنەیەکى ڕەنگاو ڕەنگ لە ناسنامه‌ی باری شارستانی، یان ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئێراقی له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت.
  • ئەگەر خوێندکار لەو رۆژەى بۆى دیاریکراوە خۆى یان بریکارەکەى نەیەت بۆ وەزارەت بۆ وەرگرتنى چەک، پێویستە دواى (٧/٣/٢٠١٨) سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەک چونکە زنجیرەى رۆژەکان لەگەڵ بانک ڕێکخراوەو گۆڕانکارى تیادا ناکرێت.
  • چه‌كی سه‌رفكردنی شایستە داراییه‌كان ته‌نها له‌بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بەكاش ده‌درێت.

بۆ بینینى لیستى ناوى خوێندکارانى شایستەى تواناسازى کلیک لێرە بکە