FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

چراکانی نیشتمان تیپی مۆسیقای سلێمانی

چراکانی نیشتمان

تیپی مۆسیقای سلێمانی

هونەری مۆسیقا بەخۆراكی گیان‌و ئارامبەخشی دەروون دادەنرێ‌‌و یەكێكە لەو هونەر بەرزو راقییانەی گەلانی دنیا بایەخی زۆریان پێداوە‌و وەك پێداویستییەكی ژیاری‌و ژیانی كۆمەڵ سەیریان كردووە.
لەو سۆنگەیەوە گەلی كوردستانیش بایەخی بەو هونەرە داوە‌و لەزۆربەی شارو شارۆچكەكانی كوردستاندا تیپی جیا جیای موزیك دروستكراوە.
كاروانی هونەری فێركردنی موزیك لەشاری سلێمانی‌و لەماڵی (خواجە ئەفەنی)‌و لەرێی مامۆستا عەبدولواحید حاجی مستەفاوە دەستی پێكرد‌و ئیدی قوتابخانەكانی شاری سلێمانی بوونە مەڵبەندی دروستكردنی تیپی هونەری مۆزیك بۆ فێركردنی خوێندكاران.
ساڵی 1955 تیپی مۆسیقای مەولەوی دامەزرا‌و ساڵی 1957 بەفەرمی كەوتە كارو چالاكی‌و خزمەتكردن بەهونەری كوردی.
ساڵی 1967 تیپی مۆسیقای سلێمانی دامەزرا‌و دواتر لەرێی دەستیەك لەهونەرمەندان( ئەنوەر قەرەداغی، فەرەیدون دارتاش، فەرید عیسا، ولیەم یۆحەننا، محەمەد ئەمین حسين) لە وەزارەتی راگەیاندنی عیراق مۆڵەتی رەسمی كاركردنی ئەم تیپەیان وەرگرت.
ئەم تیپە لەماوەی زیاتر لەنیوسەدە لەتەمەنی پڕ شكۆی خۆیدا گەورەترین خزمەتی پێشكەش كردووە‌و رۆڵی دیاری هەبووە لەپاراستنی رەسانەیەتی‌و بوژانەوە‌و گەشەپێدانی هونەری موزیك‌و گۆرانی كوردی.
لەقۆناغە جیا جیاكانی تەمەنی ئەم تیپە زیاتر لە 300 هونەرمەند لەرشتە جیا جیا هونەرییەكانی ئەو تیپەدا خزمەتیان كردووە.
ئەم تیپە لەبۆنە گشتی‌و نیشتمانی‌و نەتەوەییەكان بەشداری كاریگەری هەبووە‌و خزمەتی هونەری شایستە پێشكەش كردووە.سەدان بەرهەمی هونەری بۆ رادیۆ‌و تەلەفزیۆنەكان تۆمار كردووە.
بەشداری سەدان فیستڤاڵ‌و كۆنسێرتی لە ناوەوە‌و دەرەوەی وڵات كردووە‌و ئاستێكی بەرزی هونەری كوردی نیشانداوە‌و جێگەی سەرنج‌و رەزامەندی بینەرانی بووە‌و چەندین جار خەڵاتی شایستەی بەدەستهێناوە.
ئەم تیپە هێژایە نیو سه‌ده‌ لەمەوبەر شۆڕشێكی هونەری بەرپاكرد‌و پەنجا ساڵە كاروانی ئەو شۆڕشە كەلتورییە بەردەوامە‌و ئەنجامەكەی سەركەوتن‌و بەدەستهێنانی خەرمانێكی گەورەی هونەری جێی شانازی گەلەكەمانە.
لەیادی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای سلێمانیدا سڵاوی رێزو وەفا بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی هونەرمەندانی شەهید‌و كۆچكردووی ئەم تیپە‌و هیوای تەمەن درێژیش بۆ ئەو هونەرمەندە ئازیزانەی كە مەشخەڵی پیرۆزی ئەم تیپەیان بەبەرزی راگرتووە.
بەهیوای بەردەوامی‌و سەركەوتن‌و خزمەتی زیاتر بەهونەری كوردی.
تێبینی: بۆ نوسینی ئه‌م وتاره‌ سودم له‌ وتارێكی كاك وشیار بابا وه‌رگرتووه‌

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.