ئێواره‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه 11/11/2018 ، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و جه‌ماوه‌ی شانۆیی له باخچه‌ی نه‌ورۆزی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ شانۆیی شه‌قام (توڕدانی چراتاریکه‌کان) نمایشکرا.
شانۆیی (توڕدانی چرا تاریکه‌کان)، نووسینی (له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج) و ده‌رهێنانی (هه‌ڵوێست نه‌ریمان) نواندنی ژماره‌یه‌ک ئه‌کته‌ری به ئه‌زمونی چه‌مچه‌ماڵه ،
به‌رهه‌مێکی هاوبه‌شی
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر له پارێزگای سلێمانی
به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ
و گروپی شانۆی کازیوه‌ی چه‌مچه‌ماڵه.
ئه‌م چالاکیه و چالاکیه‌کانی ئاینده‌ش له‌سه‌ر بوودجه‌ی وه‌زاره‌تی پایته‌ختی رۆشنبیری و به فه‌رمانی به‌ڕێز(کاک خالید دۆسکی) وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان و (کاک بابکر دڕه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت
وابڕیاره له داهاتووشدا له‌چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کی دیکه‌ی هه‌رێم و عێراقدا نمایش بکرێت.