FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

چراکانی نیشتمان :حەمە ساڵح دیلان

چراکانی نیشتمان
حەمە ساڵح دیلان
 
دیلان شاعیرو هونەرمەندێكی شۆڕشگێڕ‌و بەهەڵویستی كوردستانە‌و خزمەتێكی زۆری بە بوارەكانی ئەدەب‌و هونەری كوردی كردووە.
محەمەد ساڵح ئەحمەد ساڵح قادر كە بەحەمە ساڵح دیلان ناسراوە، ساڵی 1927 لەگەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایك بووە.
تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە‌و بەفەرمانبەر دامەزراوە‌و خزمەتی كردووەو ماوه‌یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی بووه‌.
دیلان هەر لەسەرەتای لاوێتییەوە خولیای شیعرو گۆرانی‌و مەقام بووە.
زۆربەی شیعرو گۆرانییەكانی نیشتمانی‌و نەتەوەیی بوون‌و رۆڵیان لەبوژانەوەی هەستی نەتەوایەتی‌و جۆشدانی گیانی شۆڕشگێڕیدا هەبووە.
بەهۆی ئەو هەڵوێستە نیشتمانی‌و نەتەوەییانەوە، چەندین جار دەستگیر كراوە‌و ئازارو ئەشكەنجە دراوە.
دیلان خاوەنی چەندین گۆرانی‌و مەقامی تۆماركراوە‌و كە تائێستاش گوێگری تایبەتی خۆی هەیە.
دیلان لەبواری نوسینی شیعریشدا شوێن پەنجەی دیارە‌و خاوەنی چەندین پارچە شیعری نیشتمانیە‌و بوارەكانی دیكەشی لەسروشت‌و جوانی فەرامۆش نەكردووە‌و بایەخی پێداون. سەرجەم شیعرەكانی لەدووتوێی دیوانێكدا لەساڵی 1987 لەلایەن مامۆستا عەبدوڵڵا ئاگرینەوە چاپ كراوە.
ئەم شاعیرو هونەرمەندە بەهەڵوێستەی كورد لە28ی تشرینی یەكەمی 1990 لەتەمەنی 63 ساڵیدا لەشاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد. درودی رێز‌و ئەمەكداری بۆی لەساڵڕۆژی دوا ماڵئاواییدا.
 
چراکانى نیشتمان
لە ئامادەکردنى (خلیل عبدوڵڵا) , بەرێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.