چه‌مچه‌ماڵ
وەرزى پایزى بە گۆرانى و موزیکى کوردەوارى دەست پێ‌کرد
لە شارى چەمچەماڵ
لە ئێواره‌یه‌کی پایزدا, ئاواز و میوزیک له‌گه‌ڵ ده‌نگێکی کورده‌واری ڕەسەن تێکەڵ بە بەیەککران .
بەڕێوەبەرایەتی به‌شی رۆشنبیری و هونەر له‌چەمچەماڵ له‌وەرزێکی نوێیدا, ژماره‌یه‌ک چالاکی هونەری و رۆشنبیری و ئەدەبی ئه‌نجام ده‌دات، سه‌ره‌تای ئه‌و چالاکیانه‌ش سازکردنی کۆنسێرتێکی میوزیک و گۆرانی بوو بۆ (گروپی زایه‌ڵه‌ی مه‌ریوان)، به‌هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌شی رۆشنبیری و هونه‌ری ده‌ربه‌ندیخان .
کۆنسێرته‌که ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 7/10/2018 به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان و به‌ڕێز (ره‌مک ره‌مه‌زان ) قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و ژماره‌یه‌ک له به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کانی سنوره‌که سازکرا .
ئه‌م کۆنسێرته و چالاکیه‌کانی ئاینده‌شمان به‌سوپاسه‌وه له‌سه‌ر بوودجه‌ی ( پایته‌ختی رۆشنبیری ) به فه‌رمانی بەڕێز (کاک خالید دۆسکی) وەزیری رۆشنبیری و لاوان و هاوکاری به‌ڕێز (بابه‌کر دڕه‌یی) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت.