FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

بەوێنە : یەكەمین دیداری سلێمانی بۆ فیلم

12 أيلول/سبتمبر 2018

یەكەمین دیداری سلێمانی بۆ فیلم دەستی پێكردو شەش رۆژ بەردەوام دەبێت
جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت هەرگیز سیاسەتمەدارێك ناتوانێ نەهامەتی گەلێك بگەیەنێت، هونەر و سینەماكارە ئەتوانێ كاریگەری هەبێ لەسەر سۆزی ئێمە.
لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوان، و بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و و ژمارەیەك لەبەرێوەبەران و هونەرمەندان و سینەماكاران، یەكەمین دیداری سلێمانی بۆ فیلم دەستی پێكرد.
دیداری سلێمانی بۆ فیلم لەلایەن دەزگای میدیایی كوردسات بەهاوكاری وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەشاری سلێمانی و بۆماوەی شەش رۆژ بەرێوەدەچێت.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە میانی وتەیەكدا لە یەكەم رۆژی دیداری سلێمانی بۆ فیلم وتارێكی پێشكەش كردو رایگەیاند: زۆر سوپاسی رێكخەرانی ئەم دیدارە دەكەم، ئەمە هەنگاوێكی ترە بۆ چەسپاندنی سلێمانی وەك پایتەختی رۆشنبیری. قوباد تاڵەبانی لە وتەكەیەدا ئاماژەیش بۆ ئەوە كرد: راستە لە كوردستان خاوەن كەرتی سینەمای پڕۆفیشناڵ نین، بۆیە ئەم دیدارە فاكتەرێكی گرنگە بۆ سینەمایەكی بەهێز.
ئەوەشی خستەڕوو: گرنگە كەرتی سینەمایەكی بەهێزمان هەبێت، بۆ ئەوەی چیرۆكەكانی نەتەوەی خۆمان، نەبەردی پێشمەرگە قارەمانەكانمان، نەك تەنها پیشانی خۆمان، بەڵكو پیشانی سینەمای جیهانی بدەین.
پاشان، راسان موختار وتەبێژی دیدارەكە، لە وتەیەكدا، چەندین لایەنی ئامادەكاری و بایەخی فیلم و سینەمای كوردی روونكردەوە. 
هەر لەدیدارەكەدا، خالید دۆسكی وەزیری رۆشنبیری و لاوان وتەیەكی پێشكەشكردو پیرۆزبایی لە فیلمسازان و سینەماكاران كرد بە بۆنەی رێكخستنی ئەم دیدارەو ئاماژەشی بە رۆڵی حكومەت كرد لە پشتیوانیی كەرتی سینەماو پێی وابوو كە وەكو پێویست نییەو دەبێت چۆن پشتیوانیی لە كەرتی نەوت و كەرتەكانی تر دەكرێت بەم شێوەیەش پشتیوانیی لە بواری فەرهەنگ و كەلتور بكرێت.
هەر لەدیدارەكەدا، لەلایەن جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری رۆشنبیری و بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەك میوانەوە، خەڵاتی رێزلێنان بەخشرایە چەند فیلمێكی كوردی كە لەماوەی رابردوو رۆڵیان هەبووە. دواتر فیلمێكی كوردی وەكو دەستپێكی دیدارەكە نمایشكراو دیدارەكەش شەش رۆژ بەردەوام دەبێت

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.