چراکانی نیشتمان
ئیبراهیم ئه‌مین باڵدار
دانه‌ری ئهلفو بێی نوێ
ئهلفو بێی نوێ ئه‌و كتێبه سیحراوییه بوو كە67ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، بۆ یه‌كه‌مجار دیده‌ی خوێندكاره چاو گه‌شه‌كانی پۆلی یه‌كه‌می قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كوردستانی رۆشن كرده‌وه. ئه‌م ئهلفو بێیه به‌زمانێكی ساده‌و ره‌سه‌نی كوردی نوسرا بوو، پیت‌و وشه‌و ڕسته‌كانی به‌خه‌تێكی جوان‌و ره‌نگاو ره‌نگ لاپه‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی رازاندبۆوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هه‌ر پیت‌و وانه‌یه‌كی ئهلفو بێكه، به‌فڵچه‌ی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا به‌دیع باباجان وێنه‌یه‌كی جوانی بۆ نه‌خشێنرابوو كه‌ته‌عبیری له‌گه‌وهه‌رو ناوه‌ڕۆكی وانه‌كانی دوو توێی كتێبه‌كه ده‌كرد.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌قۆناغی خوێندنی سه‌ره‌تاییدا ئه‌م ئهلفو بێیه‌یان خوێندووه، ئێستاش بابه‌ته سه‌رنجڕاكێشه‌كانی له‌هزرو یاده‌وه‌رییان ماوه‌و ڕسته‌و ده‌سته‌واژه‌كانی وه‌ك (دارا دوو داری دی‌و مێووژی نایاب‌و دۆی داده رژاوه) له‌گوێیاندا ئه‌زرنگێته‌وه.
ئه‌م ئهلفو بێ جوان‌و شاكاره گه‌وره‌یه، به‌رهه‌می مێشكی رۆشنی مامۆستا ئیبراهیم ئه‌مین باڵداره كه‌چه‌ندین نه‌وه‌ی به‌زمانی شیرین‌و وشه‌ی ره‌سه‌نی كوردی پێگه‌یاندووه.
ساڵی 1920 له‌شاری سلێمانی له‌دایك بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی له‌شاری سلێمانی ته‌واو كرد.
ساڵی 1940 خانه‌ی مامۆستایانی لادێی له‌رۆسته‌مییه‌ی شاری به‌غدا ته‌واو كرد‌و هه‌مان ساڵ به‌مامۆستای سه‌ره‌تایی دامه‌زراو له‌قوتابخانه‌كانی ناوشار‌وگونده‌كانی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی‌و شاره‌كانی تر وانه‌ی وتۆته‌وه.
ساڵی 1949 كتێبی ئهلفو بێی كوردی بۆ خوێندكارانی پۆلی یه‌كه‌می سه‌ره‌تایی دانا‌و كتێبه‌كه‌ی له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌و وه‌زاره‌تی مه‌عاریفی عیراق‌و یونسكۆوه په‌سه‌ند كرا‌و له‌ساڵی 1951 چاپكرا.
ساڵانی 1953و 1956دا دوو جار گۆڕانكاری له‌ئه‌لف‌و بێكه‌یدا كرد‌و چاپی كرده‌وه.
ئه‌لف‌وبێی باڵدار بۆ ده‌یان ساڵ بووه سه‌رچاوه‌ی خوێندن‌و فێربوونی قوتابخانه‌كان‌و زیاتر له 35 جار چاپكراوه‌ته‌وه.
ساڵی 1956كۆلیجی بازرگانی‌و ئابووری زانكۆی به‌غدای ته‌واوی كرد.
ساڵی 1961 بڕوانامه‌ی ماسته‌ری له‌بواری په‌روه‌رده‌و ده‌روونزانی له‌زانكۆی سانفرانسیسكۆی ئه‌مریكا وه‌رگرت.
ساڵی 1968 له‌كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سلێمانی بوو به‌مامۆستا.
ساڵی 1981گوێزرایه‌وه به‌شی كوردیی كۆلیجی ئه‌ده‌بیاتی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین، ساڵی دواتر بۆ زانكۆی موسته‌نسریه‌ی به‌غدا گوێزرایه‌وه.
ساڵی ١٩٨٣خانەنشین کرا.
ساڵانی ١٩٨٤-١٩٩٨ مامۆستای وانەبێژ بوو لە کۆلیجی پەروەردەی زا نکۆی بەغدا.
ساڵی ١٩٩٥ پلەی پرۆفیسۆری پێبەخشرا.
باڵدار ساڵانێكی دوور‌و درێژ‌و تا دوا رۆژه‌كانی ژیانی ئه‌ندامی كۆڕی زانیاری كورد بوو له‌به‌غدا.
له‌رۆژی 12ی ته‌موزی 1998 له‌ته‌مه‌نی 78 ساڵیدا له‌شاری به‌غدا كۆچی دوایی كرد‌و ته‌رمه‌كه‌ی هێنراوه‌ته‌وه بۆ شاری سلێمانی‌و له‌سه‌ر وه‌سێتی خۆی له‌گردی سه‌یوان به‌خاك سپێردرا.
درودی رێز و وەفاو ئەمەکداری بۆ رۆحی پاک وبێگەردی باڵداری مامۆستا‌و پەروەردەکارو روناکبیر.
چراکانى نیشتمان لە ئامادەکردنى : خەلیل عبدوڵڵا