FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

سلێمانی :پێشانگایەكی شێوەكاری هاوبەشی هونەرمەندانی كوردستان وعیراق كرایەوە

05 تموز/يوليو 2018

پێشانگایەكی شێوەكاری هاوبەشی هونەرمەندانی كوردستان و عیراق لە سلێمانی كرایەوە
ئەمرۆ سەعات 11ی پێشنیوەڕۆ، بەئامادەبوونی بابەكر دڕەیی بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەكی بەرچاو لە هونەرمەندان و میوانان، پیشانگەی شێوەكارانی كوردستان و عێراق لە هۆڵی ماجد مۆل لە سلێمانی كرایەوە.

پێشانگا هاوبەشەكە بە چاودێری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی لەژێر دروشمی (سلێمانی، شاری رۆشنبیری و ئاشتی) بەهاوكاری دامەزراوەی هونەریی (هواجس) بەڕێوە دەچێت، كە چەندین تابلۆی هونەرمەندانی كوردستان و عیراقی لەخۆگرتووە.
هەروەها بریارە ئەمشەو سەعات 8 خەلاتی ڕێزلێنان ببەخشرێتە 11 شێوەكاری كورد و كەسایەتی كە دەزگای هەواجس ئامادەی كردووە كە پێكهاتووە لەو كەسانە:1- بابەكر دڕەیی، 2- بەختیار سەعید 3- د. ریبوار سەعید4 - د. نعیمە محمد5- چیمەن اسماعیل6- خوشی شەوقی، 7- مهاباد حەمال، 8- نەسرین فەتاح 9- كاروان كابان 10- تاژان سۆران 11- فرود باقی

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.