لە چەمچەماڵ
لە سیمینارێکدا قۆناغە بنەڕەتیەکانی فیلمسازی بەرێوەچوو
ئێواره‌ی رۆژى دووشه‌ممه 14 / 5 / 2018 بەڕێوەبەرێتی رۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ به‌هاوکاری گروپی (دیدگای هزر)
سیمینارێکی بۆ هونەرمەند و سینەماکار (ئالان ئەمین) به ناونیشانی (قۆناغە بنەڕەتیەکانی فیلمسازی ) له‌هۆڵی (محمد نوری تۆفیق) له بینای رۆشنبیری چەمچەماڵ رێکخست
له سیمیناره‌که‌دا هونه‌رمه‌ند به وردی تیشکی خسته سه‌ر چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی فیلم و ئه‌و پێداویستیانه‌ی بۆ دروستکردن و به‌رهه‌مهێنانی فیلم پێویستن .
له‌کۆتایی سیمیناره‌که‌شدا به‌ڕێوه‌به‌رێتی رۆشنبیری و هونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ بڕوانامه‌ی رێزلێنانی به‌خشیه هونه‌رمه‌ند (ئالان ئه‌مین) له پای ئه‌و خزمه‌ته‌ی به هونه‌ر به‌گشتی و هونه‌ری سینه‌ما به‌تایبه‌تی کردوویه‌تی.
ئالان ئه‌مین
له‌دایک بووی سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵه و له ساڵانی (1980)کانی سه‌ده‌ی رابردوو له چه‌مچه‌ماڵه‌وه ده‌ستی کردووه به کاری هونه‌ری شانۆ و دواتر په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی سلێمانی به‌شی ده‌رهێنانی شانۆی ته‌واوکردووه ، له‌ساڵی 1995 کۆچ ده‌کات بۆ هه‌نده‌ران و له هونه‌ر دانه‌بڕاوه تا دواجار بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له بواری سینه‌ما به‌ده‌ست ده‌هێنێت و وا بڕیاره له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا ده‌ست به خوێندنی دکتۆرا له هه‌مان بوار بکات.