FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

چراکانی نیشتمان: زاری كرمانجی

چراکانی نیشتمان
 
زاری كرمانجی
نوسەر: خلیل عبدوڵڵا

حسێن حوزنی موكریانی ناوێكی دیارە لەدنیای ئەدەب‌و رۆژنامەنوسی كوردیدا، ئەو پیاوە لەشاری مەهابادی خۆرهەڵاتی كوردستانەوە، وێڵ‌و ئاوارەی وڵاتان بووە‌و گەشتێكی درێژی بەدوای پیتی چاپ‌وچاپخانە‌و كاری رۆژنامەنوسی دەست پێكردووە‌و بۆ ئەو مەبەستە توركیا‌و ئەڵمانیا‌و شامی تەی كردوەو ساڵی 1925 بەچاپحانەیەكەوە گەڕاوەتەوە شاری رواندز.
مامۆستا حسێن حوزنی موكریانی لەشاری رواندز گۆڤاری زاری كرمانحی دەركردووە.
ئەم گۆڤارە گۆڤارێكی كۆمەڵایەتی‌و مێژوویی‌و هونەری‌و ئەدەبی مانگانە بووە.
ژمارە (1)ی ئەم گۆڤارە لە 25ی مایسی 1926 لەرواندز دەرچووە‌و تاساڵی 1932 (24) ژمارەی لێدرەچووە.
زاری كرمانجی بایەخی بەبوارەكانی مێژوویی‌و ئەدەبی داوە، ئەوەش بۆ ئەو سەردەمە بایەخی خۆی هەبووە‌و رۆڵی دیاری لە گەشەپێدانی هۆشیاری سیاسی‌و نەتەوەیی هەبووە.
چەندین نوسەرو ئەدیبی دیاری ئەو سەرەدەمە وەك (شێخ نوری شێخ ساڵح‌و بێكەس‌و ئەسیری‌و مامەند كەركوكی‌و عەبدولڕەحمان نوری خان) بابەتیان لەزاری كرمانجی دا بڵاو كردۆتەوە.
مامۆستا موكریانی خۆی پشكی شێری نوسینی بابەتەكانی بەركەوتووە.
حوزنی موكریانی بێ‌ لە دەركردنی زاری كرمانجی، چەندین كتێبی مێژوویی‌و گرنگی كوردی چاپ كردووە.
دواتر رۆژنامەی روناكی لەهەولێرو دەنگی گێتی لە بەغدا دەركردووە.
حوزنی موكریانی خزمەتێكی گەورەی بەبواری مێژوو و رۆژنامەنوسی‌و ئەدەبی كوردی كردووە. لەسەرووی هەمویانەوە گۆڤاری زاری كرمانجی شوێنێكی دیاری لەرۆژنامەگەری كوردیدا هەیە‌و بەقوتابخانەیەكی تایبەتی رۆژنامەگەری دادەنرێت.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.