FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

چراکانی نیشتمان  مەسعود محەمەد



كەسایەتییەكی گەورەی روناكبیری‌و نوسەرو بیرمەندێكی هەڵكەوتووی كوردستانە‌و لەبوارەكانی زمان‌وئەدەبی كوردی‌و فەلسەفەدا خزمەتێكی گەورەی پێشكەش كردووە.
مەسعود محەمەد ساڵی 1919لەشاری كۆیە لەدایك بووە‌و لە ئامێزی بنەماڵەی ناودار‌و پایەداری كۆمەڵایەتی‌و ئاینی‌و زانستپەروەری جەلیزادەدا پەروەردە بووە.
قۆناغەكانی خوێندنی لەكۆیە‌و هەولێر‌و بەغدا تەواو كردووە.
ساڵی 1945 كۆلیجی مافی زانكۆی بەغدای تەواو كردووە‌و بۆتە پارێزەر.
دواتر وەك پەرلەمانتارو وەزیر لە حكومەتی عیراق خزمەتی كردووە.
مەسعود محەمەد بایەخێكی زۆری بەلێكۆڵینەوەی زمان‌و ئەدەبی كوردی‌وفەلسەفی داوە‌و خاوەنی چەندین كتێبی بەنرخە لەو بوارانەدا كە بەهەردوو زمانی كوردی‌و عەرەبی نوسیونی.
لێكۆڵینەوە ئەدەبیەكانی لەسەر حاجی قادری كۆیی‌و نالی‌و توێژینەوەكانی تری لەبواری زمانەوانی كوردی بابەتی گرنگ‌و بایەخداری زانستین.
لێكۆڵینەوەكانی دیكەی لەبواری فەلسەفە بەگشتی‌و بیری ماركسیزم بەتاییەتی بابەتی گرنگی فكرین‌و هەموو ئەوانە ئەم كەڵە نوسەرە وەك بیرمەندێك پێناسە دەكەن.
مەسعود محەمەد بەحوكمی توانا زانستیەكەی ماوەیەكی زۆر وەك ئەندامی كارای كۆڕی زانیاری كورد‌و جێگری سەرۆكی كۆڕ خزمەتی كرد‌و لەو بوارەدا خزمەتێكی زۆری پێشكەش كرد‌و شوێن پەنجەی بەپێشخستنی ئەو دەزگایە‌و ئەدەبیاتی كوردیەوە دیار بوو.
بەداخەوە ئەم پیاوە بەدیمەن‌و هەڵكەوتووەی كورد لە رۆژی 1ی نیسانی 2002 لەشاری هەولێر كۆچی دوایی كرد‌و رۆژی دواتر تەرمە پیرۆزەكەی برایەوە شاری کۆیەو لەگۆڕستانی دەروێش خدر لەتەنیشت گۆڕی مەلای گەورەی باوكی بەخاك سپێردرا‌و چووە ریزی نەمرانی نیشتمانەوە.
درودی رێزو وەفاو ئەمەكداری بۆ روحی پاكی مەسعود محەمەدی نوسەرو بیرمەند.
 
 
 

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.