FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

شاكر فەتاح، شەھیدی بێسەر و شوێن

چراکانی نیشتمان

ن:خلیل عبدوڵڵا

شاكر فەتاح، شەھیدی بێسەر و شوێن

شاكر فەتاح نوسەرو رۆژنامەنوسێكی دیاری كوردستانە‌و لەچەند رشتە‌و كایەیەكی جیادا خزمەتی بە وڵاتەكەی كردووە.
ساڵی ١٩١٤ له‌ سلێمانی له‌دایك بووه‌. قۆناغەكانی خوێندنی لە سلێمانی‌و بەغدا تەواو كردووە‌و ساڵی 1936 بڕوانامەی بەكالۆریۆسی حقوقی لەزانكۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان‌و عیراق وەك بەرێوەبەری ناحیە‌و قائیمقام خزمەتی كردووە.
مامۆستا شاكر فەتاح سەرباری خزمەتە ئیدارییەكانی، بەشێكی زۆری ژیانی بۆ خزمەتی ئەدەب‌و كەلتوور تەرخانكرد‌و هەر لەسییەكانەوە بەرهەمەكانی لە رۆژنامە‌و گۆڤارەكاندا بڵاو كردەوە‌و وەك نوسەرو رۆژنامەنوسێك لەرێی قەڵەمەكەیەوە خزمەتی زۆری كرد‌و خاوەنی سەدان وتارە بەزمانەكانی كوردی‌و عەرەبی.
وەك نوسەرێكیش 64 كتێب و نامیلكه‌ی چاپكراویشی هەیە كەنوسینی خۆین یاخود وەریگێڕاون.
مامۆستا شاكر فەتاح ئەندامی یەكێتیی نوسەرانی كورد‌و كۆڕی زانیاری كورد بووە. ئەگەرچی ماوەیەك ئەندام‌و جێگری سەرۆكی دەزگا كارتۆنییەكەی مەجلیسی تەشریعی رژێمی بەغدا بوو، بەڵام بەهەڵوێستێكی بوێرانە‌و بەگیان‌و خوێنی خۆی ئەو لەكەیەی سڕیوەتەوە. ئەویش بەوەی كه‌ له‌سه‌روبه‌ندی ئه‌نفال و لە 11-13ی ئازاری 1988 ئەمیندارێتی گشتیی رۆشنبیری‌و لاوان لەهەولێر چه‌ند سیمنارێكی بەناوونیشانی (گەلی كورد لەویژدانی سەرۆك سەدام حسێن دا) رێكخستبوو.
بەشدارانی ئەو سیمینارە بەشان‌و باڵای سەدام‌و دەستگەوتەكانی رژێمی بەعسدا بۆ كورد هەڵیان دابوو، بەڵام مامۆستا شاكر فەتاح بەپێچەوانەی ئەوانەوە قسەی كردبوو ‌و بەرگری لە شۆڕش‌و گەل‌و نیشتمان‌و زمانەكەی كردبوو، وتبووی ئەبێ‌ حكومەتی عیراق گفتۆگۆ لەگەڵ هێزە كوردستانیەكان بكات‌و گەمارۆی سەربازی لەسەر شارو گوندەكان لاببات‌و بەندەكانی بەیاننامەی ئازار جێبەجێ‌ بكات‌و زمانی كوردی بەپێی ئەو بەیاننامەیە كارا بكات.
ئەو هەڵوێستە نیشتمانییەی ئامادەبوانی سەرسام‌و نیگەران كردبوو، هەر لەتۆڵەی ئەوەدا ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی رژێنی به‌عس شەوی 18 لەسەر19ی ئازاری 1988 لەماڵەكەی خۆی لەشاری سلێمانی دەستگیری دەكەن‌و دەیبەن بۆ ئەمنی هەولێرو پاش ئازارو ئەشكەنجەیەكی زۆر لە 27ی حوزەیرانی 1988 شەهیدی دەكەن‌و بەنوسراوێك وەك تێكدەر پێناسەی ئەكەن‌و داوای لە نەخۆشخانەی كۆماری هەولێر ئەكەن كە بڕوانامەی وەفاتی بۆ دەربكەن.
ئەمنی هەولێر تەرمەكەی تەسلیم بەكەسوكاری كاری ناكەنەوە‌و تائێستا گۆڕ ونە.
درود بۆ گیانی پاكی مامۆستا شاكر فەتاحی نوسەرو رۆژنامەنووس‌و نیشتمانپەروەر.

 

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.