د سالار عوسمان: ڕێزگرتن لە برادۆستی، ڕێزگرتنە لە نیوسەدە بەخششی هونەری لە میانی ڕێزگرتن لە بەخششە کلتوورییەکان، دوێنێ د سالار عوسمان بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان بەیاوەری شاندێکی وەزارەت لە شوێنی کارەکەیدا، لە تۆمارگای ئیخڵاس ڕێزی لە عەبدوڵڵا برادۆستی گرت، کە نیوسەدەیە لە بواری ئەرشیف و تۆمار و پاراستنی گۆرانی ڕەسەنی کوردیدا خزمەتی کردووە و جێپەنجەی دیارە لەو بوار و بیاڤە هونەرییەدا. بریکاری وەزارەت لە کاتی بەخشینی ڕێزلێنانەکە، ئاماژەی بۆ ڕۆڵی پڕ بەخششی عەبدوڵڵا برادۆستی و تۆمارگای ئیخڵاس کرد، تایبەت لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا، کە چۆن توانیویەتی خزمەتی گۆرانی ڕەسەنی کوردی بکات و سەرجەم ئەو بەرهەمانەیش بپارێزێت . شاندی وەزارەت گوڵی ڕێز و وەفا و خۆشەویستییان پێشکەیش بە عەبدوڵڵا برادۆستی ـ ی هونەرپەروەر و ئەرشیفساز کرد و هیوای تەمەنی درێژ و بەخششی زیاتریان بۆ خواست .