رۆژى سێ شه‌ممه 26/2/2019، به ئاماده‌بوونی بابه‌کر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای سلێمانی و ژماره‌یه‌ک به‌رپرسانی حکومی سنوره‌که و چیرۆک‌نووسان و رۆشنبیران له‌هۆڵی رۆشنبیری چه‌مچه‌ماڵ (دووه‌مین دیداری له‌تیف حامید بۆ چیرۆک ) به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای دیداره‌که دوای چه‌ند ساتێک راوه‌ستان بۆ گیانی پاکی شه‌هیدان، به‌ختیار شه‌ریف قوربانی به‌ڕێوه‌به‌ری رۆشنبیری وهونه‌ری چه‌مچه‌ماڵ وتاری به‌خێرهاتن و دیداری پێشکه‌شکرد، دواتریش بابه‌کر دڕه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وتاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری پارێزگای سلێمانی پێشکه‌شکرد.
دواتریش سێ بابه‌ت له لایه‌ن پ.ی.د. سامان عیزه‌دین، م.ی ئاسۆ عومه‌ر، نووسه‌ر و چیرۆک‌نووس سابیر ره‌شید ، له‌سه‌ر چۆنیه‌تی هه‌ڵسه‌نگاندنی چیرۆکه‌کانی دیداره‌که و ره‌هه‌نده‌کانی چیرۆک و ئینسکلۆپیدیای له‌تیف حامید پێشکه‌شکران.
له‌کۆتایی دیداره‌که‌ش بروانامه‌ی رێزلێنان به‌سه‌ر به‌شداربوواندا دابه‌شکرا.
له‌و دیداره‌دا (10) چیرۆکی به‌شداربوو، له‌دووتوێی کتێبێکی (106) لا‌په‌ڕه‌یدا به‌ناوی (چیرۆک له‌دیداری له‌تیف حامید)دا،له‌سه‌ر ئه‌رکی که‌سایه‌تی (نه‌وزاد حه‌سه‌ن ره‌زا) چاپکرابوو ، بڵاوکرایه‌وه، له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌کی وێنه و ده‌ست نووس و ئه‌رشیفه‌کانی له‌تیف حامید .
له‌تیف حامید به‌رزنجی ، یه‌کێکه له‌ئه‌دیب و چیرۆکنووسه به‌ناوبانگه‌کانی کوردستان، له‌ساڵی 1940 له له‌چه‌مچه‌ماڵ له‌دایك بووه، به ته‌مه‌نێکی کورته‌وه ناوێکی گه‌وره‌ی بۆخۆی تۆمارکرد و خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به ئه‌ده‌ب و چیرۆکی کوردی کردووه، ئه‌و به‌ڕچه‌شکێنی پێوه‌ره باوه‌کانی ده‌ق نووسین هه‌ژمارده‌کرێت و رابه‌رێکی دیاری چیرۆک‌نووسی سه‌رده‌مه، ڕچه‌ی کۆنی چیرۆکی کوردی شکاند و پێشه‌نگایه‌تی بۆ خۆی تۆمارکرد، ساڵی 1962 دوای ته‌واكردنی زانكۆ له به‌سره ده‌بێته مامۆستا و له‌ڕووی وه‌رگێڕانه‌وه ده‌ستێكی باڵای هه‌بووه و بابه‌تگه‌لێكی زۆری وه‌رگێڕاوه، خوێنه‌وار و زمانزانێکی باش بووه، زۆر سه‌رسام بووه به وتار و نووسینه‌کانی به‌ڕێز مام جه‌لال که‌و ئه‌وکات به‌ناوی خوازراو‌ی (پیرۆت) له‌رۆژنامه‌ی خه‌بات بڵاویکردۆته‌وه، به‌شێكی زۆری هۆنراوه‌كانی (گۆران و حاجی قادر و له‌تیف هه‌ڵمه‌ت) و (چیرۆکه‌کانی سه‌دره‌دین عارف)ی وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی و له گۆڤار و رۆژنامه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا بڵاوی كردۆته‌وه، له‌ژیانی خۆیشیدا 7 چیرۆکی نووسیوه، له‌ته‌مه‌نی 34 ساڵی و له22/2/1974 به‌هۆی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌وه کۆچی دوایی ده‌کات و له گۆڕستانی (شێخ محی ا‌لدین) که‌رکوک به‌خاکسپێردرا.