FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

شاندێکى وەزارەتى رۆشنبیرى : شارى کۆیە بەسەردەکەنەوە

شاندێکى وەزارەتى رۆشنبیرى : شارى کۆیە بەسەردەکەنەوە

رۆژى ٢٠١٩/٢/٦ شاندێکى وەزارەت کە پێکهاتبوون لە هەر یەک لە بەرێزان (د. سالار عوسمان) بریکاری وەزارەت و(فەرهەنگ غفور) بەرێوەبەری گشتی رۆشنبیری هەولێر (جمال حوسێن) بەرێوەبەری گشتی لاوان (محمد نەوزاد) جێگرى بەرێوەبەرى گشتى دیوان , سەردانی شاری کۆیەیان کرد.
ئامانجى سەردانى شاندى وەزارەت لەنزیکەوە ئاگاداربوون لەکاروبارى فەرمانگەکانی ( ب.رۆشنبیری و هونەر ، بنکەی مافور ، کتێبخانەی گشتی و ناوەندی لاوان )ى سەر بەوەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان ,لەم بارەیەوە پێکەوە گفتوگۆکرا بۆ باشترکردنى کاروچالاکییەکانى دام و دەزگا رۆشنبیرى و وەرزشیەکان لەو شارە.
جگە لە بەسەرکردنەوەى فەرمانگەکانى وەزارەت شاندەکە سەردانى هونەرمەندی گەورە( سەردار باب سەردار)یان کرد کە بارى تەندورستى ناجێگرەو هیوای چاکبوونەوە و سەلامەتیان بۆ خواست.
لە هەمان کاتدا ئامادەیی وەزارەتیان دەربڕی بۆ هاوکارى کردنى هەروەها موژدەی سازکردنی مەراسیمێکی شایستەی رێزلێنان پێ راگەیاند لە ئایندەیەکى نزیکدا لە پاى هەوڵ و خزمەتەکانی بەرێزیان و گروپی باواجی کۆیە لەو شارەو تەواوى کوردستان.

دواتر شاندى وەزارەت سەردانی گلکۆی شاعیرى نەمر (دڵدار)یان کردو چەپکە گوڵی وەفایان دانا ،دواتر هەر لەگۆرستانەکانی( قشرە, شەهیدان , هەرمۆتە )سەردانی گۆری نەمران( تایەر تۆفیق ، عەونی ، سێوە و جلال جۆبار) یان کرد و چەپکە گوڵی وەفاى وەزارەتیان دانا.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.