FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

چراكانی نیشتمان ,خەلیل خەیاڵی:دانەری یەكەم ئەلف‌و بێ‌

خەلیل خەیاڵی:دانەری یەكەم ئەلف‌و بێ‌

خەلیل خەیاڵی یەكێكە لەو كەسایەتییە ناودارانەی كوردستان كە لەچەند بوارو رشتەیەكی جیاوازدا خزمەتی گەل‌و نیشتمانەكەی كردووە.
دانانی یەكەم ئەلف‌و بێی كوردی لەلایەن خەلیل خەیاڵییەوە بەتاجی شانازیی سەر بەرهەم‌و دەستكەوتەكانی دیكەی دادەنرێ‌.
خەیاڵی ساڵی 1876 لەگوندی مۆتكی سەر بەپارێزگای بەتلیسی باكوری كوردستان لەدایك بووە.
لەسەردەمی گەنجێتی بۆ خوێندن چۆتە شاری ئەستەنبوڵ‌و لەوێ‌ خوێندوویەتی‌و دەرفەتی بۆ رەخساوە چەندین كەسایەتیی سیاسی‌و روناكبیری بناسێت‌و لەچەندین رێكخراوو كۆمەڵەی سیاسی‌و كلتووری كاری كردووە لەوانە: (كۆمەڵەی تەعاون ‌و تەرەقی كوردی، كۆمەڵەی نەشری مەعاریفی كوردی، كۆمەڵەی هێڤی،كۆمەڵەی تەعالی كوردستان).
خەلیل خەیاڵی سەرباری ئەوەی زمانەكانی عەرەبی‌و فارسی‌و توركی‌و فەرەنسی بەباشی زانیوە، بەڵام زۆر بایەخی داوە بەزمان‌و رێنووسی كوردی‌و بەوتارو نووسینەكانی هانی لاوانی كوردی داوە كە بەزمانی شیرینی كوردی بنوسن‌و بخوێننەوە.
بۆ ئەو مەبەستەش ساڵی 1907 كتێبێكی ئەلف‌و بێی كوردی بەناوی (ئەلفبای كرمانجی) لەشاری ئەستەنبوڵ دانا‌و چاپ‌و بڵاوی كردەوە.ئەوەش بەیەكەم ئەلف‌و كوردی دادەنرێ‌ كە رۆڵی دیاری لەدارشتنی بناغەی ئەلف‌و بێ‌و رێنووسی كوردی هەبووە.
پیرەمێردی نەمر زۆر هاوڕێی خەلیل خەیاڵی بووە كە لەئەستەنبوڵ بووە‌و زۆربەی كات پێكەوە بوون‌و زۆر پێی سەرسام بووە‌و بەكەسێكی رووناكبیر‌و خوێنەوار‌و بەویقار وەسفی كردووە.
پاش خزمەتێكی زۆر بەكاروانی وشەو زمان‌و رێنووسی كوردی، خەلیل خەیاڵی لەساڵی 1926 لەتەمەنی 50 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد‌و چووە ریزی نەمرانی نیشتمانەوە.
درودی رێزو وەفا‌و ئەمەكداری بۆ گیانی پاك‌و پیرۆزی مامۆستا خەیاڵی دانەری بەردی بناغەی ئەلف‌و بێی كوردی.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.