وڵاتى پۆڵندا لە ڕێگاى پرۆژەى هونەرى و کلتورییەوە
خزمەتى هەرێمى کوردستان دەکات
لە دیوانى وەزارەت بەرێز (خلیل عبدوڵڵا), بەرێوەبەرى گشتى دیوانى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوان, پێش نیوەرۆى رۆژى یەک شەممە ٢٠١٨/١٠/٢١ پێشوازى لە بەرێز (ستانیستلاو) جێگری سەرکونسڵی پۆلۆندا لە ھەرێمی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا وێڕایی ئەوەى جەختکرایەوە لە سەر پتەوکردن و بەهێزکردنى پەیوەندییە رۆشنبیرى و هونەرى و کولتورییەکانى نێوان هەردوو گەڵى کورد و پۆڵندا , هەروەها هاوکاریکردن و کارئاسانى بۆ ئەنجامدانى کارى هاوبەشى هونەرى و رۆشنبیرى بەپێوست زانرا.
لە لاى خۆیەوە بەرێوەبەرى گشتى دیوان , ئامادەیی وەزارەتى نیشاندا بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک کە پەیوەندى بەبوارى کولتورى و رۆشنبیرەوە هەبێ, خۆشحاڵى وەزارەتى دەربڕى کە وڵاتى پۆڵندا لە ڕێگاى پرۆژەى کولتوری و رۆشنبیریەوە دەیەوێ رۆڵى هەبێ لە بوژانەوەى هەرێمى کوردستان.
شایانى باسە وا بڕیارە لە یادى رۆژى سەربەخۆى وڵاتى پۆڵندا چەن چالاکیەکى هونەرى و رۆشنبیرى و کلتور بەرێوەبچێت لە شارى هەولێر.