- بەڕێزان بنەماڵەی شەهیدانی ژینگەپارێزیی مەریوان
- ئەنجومەنی سەوزی چیا لەمەریوان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی گیان لەدەستدانی پۆلێ ژینگەپارێزیی مەریوانمان بیست، کە لەکاتی کوژانەوەی ئاگری چیاکانی ناوچەکەدا بوونە قوربانی.
کلتووری ژینگەپارێزی و چالاکی مەدەنی کلتوورێکی جیهانیی مرۆڤانەیە و خەڵکانی خۆبەخش ئەم کارە ژیاریی و مرۆڤدۆستییە ئەنجام دەدەن و جێگای رێزی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتین، گەلی کوردیش بەوە ناسراوە کە دۆستی ژینگەیە و لەو پێناوەشدا گەلێ قوربانی داوە تا ژینگەکەی بە جوانی ورازاوەیی بمێنێتەوە و گیانفیدایی ئەم پۆلە ژینگەپارێزەی مەریوانیش سەلمێنەری ئەو راستیەیە.
بەم بۆنە خەمناکەوە بەناوی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سەرەخۆشی لەبنەماڵە بەڕێزەکانتان و هاوڕێ و هاوکارانتان و رۆشنبیران و خەڵکی ئازیزی مەریوان دەکەین و خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
27/8/2018