FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

له ماڵی تورکمان خولێک بۆ گەنجان دەکرێتەوە

 ـ بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان: پاڵپشتی هەموو خول و چالاکیەک دەکەین کە خزمەت بە گەنجان بکات رۆژى ٢٠١٨/٧/٣ بە ئامادەبوونی (د.سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و (گەیلان ئاڵتی بەرماخ) بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری تورکمان، خولێکی ھاوینە بۆ گەنجان ڕاگەیاندرا و کە بریتیە لە فێربوونی زمانی (عەرەبی، تورکی، دوورمان، مۆسیقا، ساز، گیتار، ئۆرگ، کەمان)، لەو خولەشدا ٢٥٠ قوتابی بەشدارن تێیدا و بڕیاریشە ماوەی دوو مانگ خولە لە ماڵی تورکمان بەردەوام بێت و دوای کۆتایی ھاتنی خولەکانیش بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر قوتابیان دابەش بکرێت. لە چوارچێوەی ڕاگەیاندنی خولەکەشدا (د.سالار عوسمان) بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری حکوومەتی ھەرێم وتارێکی پێشکەش کرد، کە تیایدا جەختی لەوەکردەوە، کە وەزارەتی ڕۆشنبیری و حکوومەتی ھەرێم ھەمیشە لەسەر ھێڵن بۆ پشتیوانی کردنی گەنجان و نەوەی داھاتووی ئەو گەلە و ئامادەیی تەواویشی نیشان دا بۆ پشتیوانی کردن لەو خولانەدا کە خزمەت بە گەنجان دەکات و دەستخۆشی گەرمیشی لە سەرپەرشتیارانی ئەم خولە کرد، کە دەبێتە ڕێگەیەک بۆ پێگەیاندنی گەنجان و لاوان.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.