وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان رێز له( كه‌نعان موفتی) ده‌نێ
به‌بۆنه‌ی خانه‌نیشكردنیه‌وه.
ئه‌مڕۆ26-6-2018 له هۆڵی بێشكچی له ته‌لاری وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان و به‌ئاماده‌یی به‌ڕێز( خالد دۆسكی) وه‌زیری رۆشنبیری ولاوان و ژماره‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و جێگر و فه‌رمانبه‌ران و كه‌سایه‌تی دیار مه‌راسیمی رێزلێنان به‌ڕێوه چوو بۆ به‌ڕێز كه‌نعان موفتی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له وه‌زاره‌ت و به‌رپرسی بۆردی رۆشنبیری زاره‌كی كه ته‌مه‌نێكی درێژی به‌سه‌ر بردووه له‌خزمه‌تكردنی رۆشنبیری گشتی و ئاسه‌واری كوردستان و كه‌له‌پوری كوردی به‌بۆنه‌ی خانه‌نیشین بوونی وماڵئاوایی له كاركردن له وه‌زاره‌تی رۆشنبیری.
شایه‌نی باسه كه‌نعان موفتی له بواری ئاسه‌وار و پارێزگاریكردن لێی و له‌ساڵانی رابوردویدا خزمه‌تگه‌لێكی زۆری به‌و بواره گه‌یاندووه.
له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌ڕێز وه‌زیری رۆشنبیری وتاری پێشكه‌ش كرد و وتاری بریكاری وه‌زیر به‌ڕێز (د.سالار عوسمان) له‌لایه‌ن به‌ڕێز گۆران حسێن خوێنرایه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ڕێز خه‌لیل عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوانی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ولاوان وتاری خۆی پێشكه‌ش كرد.
شایه‌نی وتنه له‌و مه‌راسیمه‌دا وه‌زیری رۆشنبیری بڕوانامه‌ی رێزلێنانی پێشكه‌ش به كه‌نعان موفتی كرد و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رۆشنبیری و هونه‌ر( فه‌رهه‌نگ غه‌فور) و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاپ و بڵاوكردنه‌وه محه‌مه‌د گه‌ردی چه‌پكه گوڵی رێزلێنانیان خه‌ڵات كرد. هونه‌رمه‌ند شێرزاد شێخانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی پێشكه‌ش كرد
هونه‌رمه‌ندان خاتوو تارا ره‌سوڵ و هونه‌رمه‌ندی به‌توانا فه‌رهه‌نگ غه‌فور به گۆرانی مه‌راسیمه‌كه‌یان رازانده‌وه.