وەزارەتى ڕۆشنبیرى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەڕێوەبەرایەتى ڕۆشنبیرى سلێمانى، کۆڕێکى سازکرد بە ناونیشانى پێشخستنى (شارى سلێمانى وەکو پایتەختى ڕۆشنبیرى)، بە مەبەستى هاوکارى و یارمەتیدانى نوسەران و ڕۆژنامەنووسان و چین و توێژە جیاوازەکان و هاوکاریکردنى پارێزگاکان تر و لایەنەکان بۆ ئەو مەبەستە.
باس لەوە کرا، سیماکانى پایتەختى ڕۆشنبیرى چۆن گەشەیان پێبدرێت و بەربەستەکان کامانەن و ڕۆڵى حکومەت و وەزارەت و سەندیکا و ڕێکخراوە مەدەنییەکان چییە؟
کۆڕەکە لەلایەن مەریوان مەسعود نوسەر و ڕۆژنامەنوس بەڕێوەچوو، بەشداران پێکهاتبوون لە د.دڵشاد عەبدولڕەحمان وەزیرى پێشووى پەروەردە، بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەرى گشتى ڕۆشنبیرى و هونەرى سلێمانى، هەڵکەوت عەبدوڵڵا نوسەر و ڕۆژنامەنوس، ئەنوەر حسێن جێگرى نەقیبى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان.
دواتریش کۆمەڵێک کتێبی چاپکراوى وەزارەت بەسەر چەندین شاعیر و نوسەر و هونەرمەندانى شارى سلێمانى دابەشکرا.
سەرچاوى هەواڵ
ئەنوەر حوسێن