FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

پەیامی وەزارەتی رۆشنبیری‌ و لاوان بۆ كەناڵەكانی میدیا لە كوردستاندا

ئاشكرایە ئێستا هەرێمی كوردستان لەدۆخێكی هەستیاردایە‌و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەسەنگەری بەرگری‌و پاراستنی كوردستاندایە.
ئەم دۆخە پێویستی بەیەكریزی گەلی كوردستان‌و پشتیوانی هەموان هەیە.
بەتایبەت كەناڵەكانی میدیا دەبێ‌ بەگیانی بەرزی نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بكەن‌و هەوڵی ئەوە بدەن ورەی خەڵك‌و پێشمەرگە بەبەرزی بهێڵنەوە، نەك بەپێچەوانەوە.
وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەئەركی نیشتمانی خۆی دەزانێت كە داوا لەكەناڵەكانی میدیای كوردستان بكات هەستیاری بارودۆخی كوردستان بەگشتی‌و شاری كەركوك بەتایبەتی لەبەرچاو بگرن‌و لەخزمەتی یەكریزی نیشتمانی‌و بەهێزكردنی ورە‌و گیانی بەرخودانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان‌و هاووڵاتیاندا بن‌و بەوپەڕی بەرپرسیارێتی پیشەیی‌و نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ ئەم بارو دۆخە هەستیارەدا بكەن. بەپێچەوانەوە وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان بەئەركی خۆی دەزانێت ئەو كەناڵە میدیاییانە رووبەرووی یاسا بكاتەوە كە لە روماڵی كاری میدیاییدا سەرپێچی یاسا‌و رێنماییەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
وەزارەتی رۆشنبیری‌و لاوان
16-10-2017

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.