FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

هەلى کار بۆ لاوان و گەنجانى کوردستان

ڕیکخراوی کارکردن دژی برسێتی بە هاوکاری دەزگای (روانگە) کاردەکەن لەسەر پرۆژەی ( دۆزینەوەی کار بۆ گەنجان لە هەرێمی کوردستانی عێراق ) .

پرۆژەکە هەڵدەستێت بە دۆزینەوەی کار لە رێگەی دابینکردنی راهێنانی هونەری کارکردن لە شوێنی کار وە پێشکەشکردنی راهێنانی پسپۆری لە شارەکانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی. گەنجان دەتوانن سوود لی ببینن لەو راهێنان و پسپۆریانەی کارکردن.
پرۆژەکە کاردەکات بۆ دابینکردنی خولی راهێنان لەگەڵ کۆمپانیا تایبەتەکان بۆ ماوەی ٤ مانگ. رێکخراوی (کارکردن دژی برسێتی ) هەڵدەستێت بە دابینکردنی موچەی ٢ مانگی یەکەم بە رێژەی ٥٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقی بۆ هەر مانگێک وە کۆمپانیاکان مووچەی مانگەکانی تر دابین دەکەن بە پێی ئەو مووچەیەی کە هەردولا رێککەوتون لەسەری.

ئەو کۆمپانیایانەی کە هەڵبژێردراون ئەوانەن کە پێویستیان بە کارمەندی نوێیە هەربۆیە گرێبەستەکە بۆ ماوەی ٤ مانگ دەبێت بە خولی راهێنانی کارەکانەوە بە پێی توانا و هەوڵدانی گەنجان .

کۆی گشتی ئەو گەنجانەی لەم پرۆژەیە بەژداری دەکەن ٣٦ گەنجی کور و کچە لە هەرسێ شارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک بە پێی پێویستی و ئەم تایبەتمەندیانەی لای خوارەوە :

-Human Resources/ سەرچاوەی مرۆیی /الموارد البشري

-Finance/Accountant/ ژمێریاری/دارایی/المالية / محاسب

-Marketing/ بازارگەری/تسويق

-Sales/فرۆشتن/مبيعات

-Informatics Technology/ تەکنەلۆژیای زانیاری/ تكنولوجيا المعلوماتية

-Management/ کارگێری/ إدارة

-Mechanic/ میکانیک/الميكانيك

-Customer Services/ خزمەتگوزاری کریار/خدمة العملاء

-Social Media/ تۆری کۆمەڵایەتی/وسائل التواصل الاجتماعي

-Commercial/ بازرگانی / تجاري

-Electrician/ کار مه ندی كاره با /عامل الكهرباء

-Welding/ ئاسنگەر/لحام

-Logistic/لۆجیستیک/لوجستيک

-Mechanic Engineer/ ئەندازیاری میکانیک/مهندس ميكانيكي

-Others/ هیتر/الآخرين
. کەسی خوازیار کە خاوەن ئەو تایبەتی، پێشینەی زانستی و ئەزموونی کارکردنن ، دەبێت فۆرمەکە پربکەنەوە لەو لینکەی لای خوارەوە:

هەڵبژاردنی کەسانی شیاو بە پێی داواکاری و پسپۆری و ئەزمونی خوازیاران دەبێت کە داواکراون لە کۆمپانیاکانەوە بۆ کارکردن ، تێبینی بکە کە تەنها پەیوەندی بەو کەسانەوە دەکرێت کە هەڵبژێردراون بۆ چاوپێکەوتن
ەسی دیاریکراو هەڵدەبژێردرێت بەپێی ئاست و توانا و ئەزمونی کارکردنی کە داوا دەکرێن لە کۆمپانیاکان . تکایە ئاگادار بە تەنها کەسە وەرگیراوەکان پەیوەندیان پێوە دەکرێت بۆ چاوپێکەوتن

له م لینكه ی خواره وه ده توانن فورم بر كه نه وه.

بۆ زانیارى زیاترو پڕکردنەوەى فۆرمى داوکارى سەردانى ئەم لینکە بکە

کلیک لێرە بکە بۆ پرکردنەوەی فۆرمەکە

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.