FacebookMySpaceTwitterGoogle Bookmarks

وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان : سوپاسى بەرێوەبەر و کارمەندانى وەزارەت دەکات

10 تموز/يوليو 2019
لەدواین کۆبونەوەى خۆى وەک وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان بەرێز(خالید دۆسکى) , سوپاسى تەواوى بەرێوەبەرو کارمەندانى وەزارەتى رۆشنبیرى و لاوانى کرد کە لە ماوەى کارکردنى هاوکارى بوون لە ڕاپەراندنى ئەرکەکانیدا .
 
هەر لەو کۆبونەوەیەدا , وەزیرى رۆشنبیرى و لاوان کە لەگەڵ بەرێوەبەرە گشتیەکان و ڕاوێژکاران و کارمەندانى وەزارەت ڕێکسختبوو , هیواى خواست لەکابینەى داهاتوودا تەواوى ئەو پرۆژانە تەواوبکرێ کە بەهۆى قەیرانى دارایی و بارودۆخىى نالەبارى کوردستان نەتوانرا تەواوبکرێ .
هەروەها هیواى خواست باروگوزەرانى کارمەندان و تەواوى خەڵکى کوردستان بەرەو باشى بچێ و هیواى سەرکەوتنى بۆ وەزیرى رۆشنبیرى لەکابینەى داهاتوودا خواست , هەروەها داوایکرد تەواوى کارمەندان  هاوکارى بن لە ئەرک و کارەکانىدا , لەگەڵ هیواى سەرکەوتن و گەیاندنى پەیامى رێزو سوپاس بۆ تەواوى کارمەندانى وەزارەت.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

شەقامی شەست مەتری - چوارڕیانی عیزەدین فەیزی

سۆسیال میدیا

پەیوەندی

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

 
: هەولێر - شەقامى شەست مەترى
: 9640662568255
  نامەکە نەگەیشت.   نامەکەت گەیشت.