رۆژى ٢٠١٨/١٠/٣٠ وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان بەڕیز (خالید دۆسکی ),لەگەڵ وەفدێکى هاوڕێ بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن , سەردانی بەڕێز پارێزگاری هەڵەبجە مامۆستا (ئازاد تۆفیق)یان کرد , هەروەها تاوتوێی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و پارێزگای هەڵەبجەیان کرد , وەزیرى رۆشنبیرى پاڵپشتى خۆى بۆ سەرخستنى کارەکانى پارێزگارى هەڵەبجە ڕاگەیاند بەتایبەت لە رووى رۆشنبیرى و بەرەو پێش بردنى وەرزش لەو ناوچەیە.
هر لە میانی سەردانەکەیدا, وەزیرى رۆشنبیرى سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەڵەبجەی کردو پاش کۆبونەوەو ڕاگۆڕینەوە قسەکردن لەسەر چالاکیەکانی ئەم دوومانگەی پارێزگای هەڵەبجە .
بەڵێنی هاوکاری و هەمووجۆرە پشتیوانیەکی دا لەپێناو گەڕانەوەی سیمای ڕاستەقینە بۆ هونەرو ڕۆشنبیری لە هەڵەبجەدا.