ئەمڕۆ لە پرێس کۆنفراسێکدا بەڕێز دەریاعبدلواحید بەڕێوەبەری لاوانی پارێزگای سلێمانی بەئامادەبوونی سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەکانی وەرزش و لاوانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئاماری کار و چالاکی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند
کار و چالاکیەکانی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ۲۰۱٨
بەرێوەبەرایەتی لاوان ساڵانێکە کاروپرۆژەکانی خستۆتە خزمەتی گەنجانی سنووری پارێزگای سلێمانی، بەپێی ئەو ئامارەی ئەمڕۆ رایدەگەیەنین بۆ دەزگاکانی راگەیاندن، کە بەدەتا دەیخەینە بەردەم بەرێزتان. مەبەست لێی بەرچاو روونیەکە بۆ نیشاندانی ئامانجی ئێمە لەکارو چالاککیەکانمان و ھەروەھا ئاماژە بەخزمەت کردن وەک ئەرکێکی وەزیفیمان لەو بوارانەی کەکارمان بۆ کردوە وە لەتواناو دەسەلاتی ئیداریماندا بووە. لەلایەکیتر راگەیاندنی ئاماری کاروچالاککیەکانی ساڵی رابردوو و ھەم ئاماژەیە بەکارەکانمان و ھەمیش وەک ھاندانێکە بۆ ئاوردانەوەی زیاتر بۆ پالپشتی کارو چالاکیەکی لەم جۆرە.
لە ساڵی ۲۰۱٨ لە دیوانی بەڕێوەبەرایتمان و ناوەندەکانی وەرزش و لاوان لەقەزا و ناحیەکان (۹٦۰)کار و چالاکیمان ئەنجامداوە کە (۳۲۷۲۹) کە گەنج و لاو بەشداری کردوە له بوارەکانی
هونەری(۱۱۰) چالاکی
وەرزشی (۳۰٤) چالاکی
ڕۆشنبیری(۱۳۹) چالاکی
پیشەیی(۱۱۷) چالاکی
دیوانی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی ٤۱ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ ۱٨۹ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕانیە ۱٥٨ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی شۆرش ۱۰۹ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی ڕاپەرین ۱۰۲چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی دەربەندیخان ۹۲ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی قەرەداغ ۷۸ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی پێنجوێن ٥۷چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی بەکرەجۆ ٤۲ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی گۆیژە ٤۰ چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی سەیدسادق ۲۷چالاکی
ناوەندی وەرزش و لاوانی شارەزوور ۲٥ چالاکی
پلانی بەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی بۆ ساڵی ۲۰۱۹
۱/ئەنجامدانی سەرژمێریەکی لاوان بۆ زانینی کێشە م گرفتی لاوان و دۆزینەوەی چارەسەر
۲/بەردەوامی دان بە ئەنجامدانی کار چالاکیەکانی هونەری، وەرزشی،ڕۆشنبیری، پیشەیی.جۆراوجۆر لەناوەندەکانی وەرزش و لاوانی سەر بە بەڕێوەبەراتیمان
۳/گرنگی دان بە ژنان و کچان ی لاو و دەرخستنی تواناکانیان لە بواری خۆیاندا
٤/ڕەخساندی هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان
٥/سازدانی ڤیستیڤاڵ لە ڕۆژی جیهانی لاوان بۆ دەرخستنی توانای گەنجان لە گشت بوارەکاندا
٦/ پێدانی پرۆژە بە حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی زەمینە برەخسێنیت بۆ هێنانە پێشی گەنجان لە بەڕێوەبردندا
بەڕێوەبەرایەتی لاوانی پارێزگای سلێمانی
۲۰۱۹/۱/۲۹