لە پێناو پتەوکردنی زیاترى پەىوەندیيە زانستى و کلتوریەکانى هەردولاو ئاڵوگۆڕى کلتورى، ژمارەیەک لە دەستە بژێرى خوێندکارانی زانکۆکانى هەرێم سەردانی وڵاتی چین-یان کرد.
گروپی چوارەمی خوێندکاران کە لەلایەن مامۆستا لەتیف عزیز یاریدەدەری بەڕێوەبەرى گشتی لە فەرمانگەى ئەندازەو پڕۆژەکان سەرپەرشتى دەکران و، هەریەک لە سەرهەنگ سارمەمی بەڕێوەبەرى گارگێڕى و، د. هاوکار ڕەشید بەڕێوەبەرى دڵنیایى جۆرى هاوەڵى دەکران له ڕێکەوتى (31/8/2019) بهرهو كۆماری میللی چین بهڕێكهوتن و، له ڕێكهوتی (9/9/2019) گەڕانەوە هەرێمی کوردستان، له گهڕانهوهشیاندا لەلایەن د. ئارام محمد قادر وەزیرى خویندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى پێشوازییان لێکرا.
وەفدەکە بە گەیشتنیان بۆ وڵاتى چین لە ڕۆژی یەکەم لە پەکینى پایتەخت سەردانی (کۆمپانیاى هواوی)یان کرد و لە نزیکەوە داهێنانى ئامێرە ئەلکترۆنیە بەرهەم هێنراوەکانی هواویان بەسەر کردەوەو لەنزیکەوە گوێیان لە پڕۆژە و شێوازی کارکردن و پلانی کۆمپانیاکە گرت، کە بە چ قۆناخیکدا تێپەڕیون ئیستا لە کوێدان، لەهەمان رۆژدا سەردانی شورایى مهزنی چینیان کرد، لە رۆژی دواتریش سەردانی شارى قەدەغەکراویان کرد، کە لە وەێوە حوکمی چین کراوە و بڕیارە گرنگەکانى لێدەرچوە کە ئەوان دەڵێن تەنها ئەقڵ لە بڕیاردان زاڵ بوە بەسەر عاتیفەوە، بۆ ئەوەى بریارى ئەقڵانى لە بەرژەوەندی گەلى چین بدرێت.
لەئیوارەى هەمان رۆژ سەردانی زانکۆی پەکینی نێودەوڵەتیان کرد و، بەفەرمی پێشوازییان لێکرا، هەروەها سەردانی یەکێک لە هۆڵەکانى خوێندنیان کرد بۆ ئاشنا بوون بە شێوازی وانە وتنەوە کە بەشێوازی گروپ بوه، لە هەمان کاتدا بە پراکتیکی وانەکە دەخوێندرا، دواتر لە بەشى پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی زانکۆ کۆبونەوەیەک رێکخرا.
زانكۆكه خۆشحاڵى خۆیان دەربڕی بەسەردانى وەفدى هەرێمى کوردستان، ئێمەش لاى خۆمانەوە سوپاسی حکومەت و گەل و کونسوڵی چین مان کرد بۆ ڕێکخستنی ئەو جۆرە سەردانانە، دواشمان کرد زانکۆی ناوبراو ببێتە پردێک بۆ دروستکردنى پەیوەندی ئەکادیمى لە نێوان وڵاتى چین و زانکۆکانی کوردستان.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا لەلایەن خوێندکارانەوە گۆرانی و هەڵپەرکێى کوردی پێشکەش بەئامادەبوان و خوێندکاران کرا، کە بەجلى کوردی هەر خوێندکارێک باسی لە لایەنێک لە کلتورى کوردی دەکرد بۆ ئامادەبوان، وەک چێشتى کوردى و جلوبەرگ و جەژنى نەتەوەیی نەورۆز و جوگرافیا و سروشتى کوردستان.
دواتر دیارى زانکۆ بە سەرپەرشتیارى گروپى هەرێمى کوردستان بەخشرا، کە لەلایەن مامۆستا لەتیف عەزیز سەرۆکی وەفدەکە وەرگیرا، هەروەها لەلایەن گروپى وەزارەتیش دیاری پێشکەش بە نوێنەرانى زانکۆ کرا، کە دیارییەکان گوزارشت بون لە کلتور و میژوی کوردستان.
هەر لەمیانی سەردانەکان وەفدى وەزارەت و خوێندکاران، سەردانی شارى هانجۆ- یان کرد و، لە یەکێک لەپەرستگاکانى بودا بەسەرکرانەوەو دواتریش لە هەمان شار سەردانی چەند شوێنێکى ناوچە گەشتیارییەکان کران.
لە کۆتای سەردانەکەدا خوێندکارانى زانکۆ و وەفدى وەزارەت سەردانى شارى شەنگهای -یان کردو لەو سەردانەدا دوو مۆزەخانەو شوێنى پلاندانانى شارەکە بەسەرکرانەوە، کە چۆن ئەم شارە له گوندێکی بچوکەوە بۆ شارێکى گرنگى گەشتیارى ئابورى کە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن کەسی تیدا دەژی گەشەى کردوە.