بەمەبەستی ھەواڵپرسینی تەندروستییان، د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سەردانی ماڵی نوسەر و ڕوناكبیری ناسراوی گەلەکەمان بەرێز مومتاز حەیدەری کرد.
له‌و سه‌ردانه‌یدا، دوای به‌خێرهێنانی له‌لایه‌ن مومتاز حه‌یده‌ر، وه‌زیری خوێندنی باڵا ستایشی هه‌وڵ و كاره ئه‌ده‌بی و ڕوناكبیرییه‌كانی مومتاز حه‌یده‌ری كرد و وتی: ئەم نوسەرە ماڵێکه لە کتێب و فەرھەنگ و ڕوناكبیری و، خەمی ڕۆشنگەرانەیە، وتیشی بنەماڵەكه‌یان، یه‌كێكن لە بنه‌ماڵانه‌ی له شۆڕش وخەباتدا به‌شداری كاریان كردوه و، قوربانی زۆریان داوه، د.ئارام محمد قادر ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: مومتاز حەیدەری سیمبولی نەوەیەکە، کە سڵییان لەھیچ جۆرە قوربانییەک لە پێناو ئازادی‌دا نەکردەوە، وتیشی ھەرچەندە بەڕێزیان ناساغن، بەڵام قەڵەمەکەیان بەردەوامە، ھیوای تەمەن درێژی و تەندروستیهكی باش و باشتری بۆ دەخوازم.
له‌به‌رامبه‌ردا، نوسه‌ر و ڕوناكبیر مومتاز حه‌یده‌ری سوپاسی د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی كرد بۆ ئه‌و سه‌ردان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه.