سه‌عات (٨)ى سەرلەبەیانى ئەمڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی وه‌زاره‌ت، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە هەریەک لە فەرمانگەکانى وەزارەت كاروباری هاوڵاتیانى ڕاییکرد.
به‌مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون لە چۆنیه‌تی ڕایكردنی كاروباری مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر و هاوڵاتیان و، له‌پێناوی پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌ت به‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی وه‌زارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ن، سەعات (٨)ى سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ڕێكه‌وتی (2٥-7-2019) د.ئارام محمد قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ده‌وامی فه‌رمی وه‌زاره‌ت، یه‌كه به‌یه‌كه‌ی فه‌رمانگه و بهڕێوهبهرایهتیەکانى وه‌زاره‌تی به‌سه‌ركرده‌وه و ڕاسته‌وخۆ کاروبارى هاوڵاتیانى لە هەریەک لە فەرمانگەکان ڕاییکرد، هەروەک له چۆنیه‌تی پێشوازی ستافى وەزارەتى له هاوڵاتیان و شێوازی ڕایی كردنی مامهڵهكانیانی کۆڵیەوە، وەزیرى خوێندنى باڵا جەختیشى کردەوە به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌سستی به‌ڕێوه‌بچێت و كه‌موكوڕی له‌جێبه‌جێ كردنیان هه‌بێت.
هه‌ر له‌میانه‌ی به‌سه‌ر كردنه‌وه مه‌یدانیه‌كه‌ی بۆ نێو فەرمانگەو بهڕێوهبهرایهتیەکانى دیوانی وه‌زاره‌ت، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ به‌ڕیوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت گفتوگۆی له‌باره‌ی شێوازی جێبه‌جێكردنی كاره‌كان و چۆنیه‌تی ڕایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان كرد‌و جەختى لە نه‌هێشتنی ڕۆتین كرده‌وه، ئه‌مه‌ش له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنی ئه‌و هاوڵاتی و مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانه‌ی سه‌ردانی وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ر و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ت به وردی كاره‌كانی ڕۆژانه‌یان ڕوون كردنه‌وه‌و ته‌ئكیدیان له جێبه‌جێكردنی كاره‌كان له‌چوارچێوه‌ی یاسا و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرده‌وه.