وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ کۆمارى ئیسلامى ئێران بەردەوامى بەپەیوەندییەكی به‌هێزمان هه‌یه و، له هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.
ئەو ڕاگەیاندنەى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێکەوتى (24/10/2018) لە میانەى دیدارێکى لەگەڵ مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر و وەفدێکى هاوڕێى هات.
لە دیدارێکدا، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنانى وەفدى میوان: به‌گرنگیه‌وه باسی له به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و، كۆماری ئیسلامی ئێران له بواری خوێندنی باڵا كرد و، وتیشی له هه‌وڵه‌كانیشمان بۆ په‌ره‌پیدانی په‌یوه‌ندییه‌كان به‌رده‌وام ده‌بین.
هه‌ر له‌و دیدارەدا، مورتەزا عەبادى سەرکونسوڵى کۆمارى ئیسلامى ئێران لە هەولێر، كه وه‌فدێكی زانكۆی زانسته پزیشكیه‌كان تاران یاوه‌ریان ده‌كرد، له‌سه‌ره‌تادا خۆشحاڵى خۆى بەو سەردان و پیشوازییە دەربڕى و، وتى: ئەمڕۆ هاتوین بۆ ئەوەى پڕۆژه‌یه‌ك له بواری خوێندنی باڵا پێشكه‌ش وه‌زاره‌ت بكه‌ین بۆ كردنه‌وه‌ی لقێكی زانكۆی زانسته پزیشكیه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له كوردستان.
له به‌رامبه‌ردا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: وه‌ك بنه‌ما وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا هانی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ ئاستبه‌رزه‌كانی دونیا له هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی پرۆپۆزه‌ڵ پێشكه‌ش ده‌ده‌ن ده‌بێ به‌ڕێوشوێنه یاسایه‌كان و مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی دڵنیایی جۆری و متمانهبهخشیندا تێپه‌ڕ ببێ.
وه‌فده‌كه‌ی زانكۆی زانسته پزیشكیه‌كانی تاران پێكهاتبون له ( پ.د. كردی یاریده‌ده‌ری په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تیه‌كان، پ.د هاودیان و نه‌ورۆز جاویدان).