لە دوەم رۆژى کۆنفرانسى لێوردەیى و پێکەوەژیان بەپێشکەشکردنى چەند پانێڵێک و خستنەڕوى چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەک کۆتایى بەکۆنفرانسەکە.
لە کۆنفرانسى لێبوردەیى و پێکەوەژیاندا، کە بەدروشمى (لێبوردەیی، ژیان: هەڕەشەی تێرۆر و ئەزمونى پیکەوەژیان لە هەرێمى کوردستان) لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەهاوبەشى وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوان ڕیکخرابو، بەئامادەبونى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، سەرۆکى زانکۆکان و توێژەران و مامۆستایانى زانکۆ و ڕوناکبیران و بیرمەندان، ئەمڕۆ چوارەشەممە، ڕێکەوتى (١٤/١٢/٢٠١٦) لە هۆڵەکانى سەعد عەبدوڵلا لەشارى هەولێر درێژەى بەکارەکانى خۆیدا.
ڕۆڵی ئاین و پەروەردە لە ڕوبەروبونەوەی تێرۆردا
لەو چوارچێوەیەدا و، لە پانێڵی یەکەم لە دوەم ڕۆژى کۆنفرانس‌دا، لەبەر ڕۆشنایى ناونیشانى (ڕۆڵی ئاین و پەروەردە لە ڕوبەروبونەوەی تێرۆردا) سێ بابەت لەلایەن( م. بەهمەن تاهیر نەریمان، هاوژین مەلا ئەمین، عەبدولسەلام مەدەنی و د. محەمەد شاکر) پێشکەشکرا.
بۆ ئەوەش سەرەتا (بەهمەن تاهیر) لە خستنەڕوى باسەکەیدا وتى: خەونی خەڵکى کوردستان؛ دروستکردنی مۆدێلێکی تایبەتە لە دەوڵەتی سەربەخۆ، لە دروستکردنی دەوڵەتی مۆدێرندا سیستمی پەروەردە قورساییەکی گەورەی دەکەوێتە سەر شانی بۆ دروستکردنی هاونیشتمانییەک ، کە ئینتمای قوڵی بۆ ئەم دەوڵەتە هەبێت، سیستمی پەروەردە هەر لە باخچەی ساوایانەوە تا دەگات بە ئامادەکردنی خوێندکار بۆ ناو زانکۆ دەگرێتەوە، وتیشى فەلسەفەی پەروەردە بەتەواوی دەیەوێت سیستمی بەهاکان و پەیوەندییەکان وا دابڕێژێتەوە، کە دەیەوێت ئایندەی ئەم دەوڵەتە دواتر بسپێریت بەم نەوانەی خۆی سیستمەکەی تێداچاندون.
بۆ هەرێمى کوردستانیش (بەهمەن تاهیر) وتى: پاش ڕاپەڕین خەڵکى کوردستان وا بۆ نزیکەی (٢٥) ساڵە هەرێمێکی شێوە سەربەخۆیان هەیە، سیستمی پەروەردەیەکەى بەشێوەیەکی زۆر سەربەخۆ لە بەغداد کاری کردوە، بۆیە لێرەدا دەپرسین ئایا وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هە‌رێمی کوردستان خاوەنی سیستمێکی پەروەردەیی پلان بۆ داڕێژراو بوە بۆ پەروەردەکردنی هاونیشتمانییەک، کە خۆی دەیوێت؟ کۆی ئەو کتێب (Curriculum)انەی کردونی بەبەشێک لە پڕۆگرام دەیەوێت چ مۆدێلێک لە هاونیشتمانی دروست بکات؟ دیمۆکراسیخواز و ئازادیخواز و بڕوابو بە دیالۆگ یان نادیمۆکراس و ملکەچ و گوێڕایەڵ؟، نەتەوەخواز یان نیشتمانخواز (نیشتمانی کوردستانییەکان نەک بەتەنها کوردەکان)؟، ئایا سیستمی بەهاکان سەرچاوەکەی سیستمێکی دینییە یان سیستمێکی دنیایی، جیهانبینی تاک دینیانە پەروەردەدەکرێن یان دونیاییانە؟ بۆ وەڵامی ئەو پرسیارانەش پشتى بە تێزەکانی (پاولۆ فرێری)، فەیلەسوفی بواری پەروەردە بەست، هەروەها، کتێبەکانی(وانەی کوردی، عەرەبی، پەروەردەی ئیسلامی، کۆمەڵایەتی، مێژوو) لە دوازدە قۆناخی بنەڕەتی و ئامادەیی وەک سەرچاوەی زیندو لەبەردەم تێزەکانی ئەم فەیلەسوفەی پەروەردە خوێندنەوەیان بۆ کرد و وەڵامەکانى دایەوە.
لە بەشێکى دیکەى ئەو پانێڵەدا هاوژینی مەلا ئەمین باسێکى پێشکەش کرد، لە خستنەڕوى باسەکەشیدا وتى: په‌روه‌رده و زانستى مرۆیی و گه‌ردونی به‌ده‌رن له هه‌ر بارگه‌یه‌كی ئاینیی و هه‌ر ده‌مارگیریی و حوكمێكی پێشه‌وه‌خت، هه‌ربۆیه پێویسته كایه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا ـ وه‌ك ئه‌وه‌ی كه به سروشتی خۆیان هه‌ن ـ سكولاریزه بكرێنه‌وه. هاوژینى مەلا ئەمین وتى: له‌سه‌ر ئاستی په‌روه‌رده، ده‌بێت به بێ هیچ جیاوازیی و هه‌ڵاواردنێك، شانبه‌شانی یه‌ك، وه‌ك به‌شێك له ڕۆشنبیریی كه‌لتوریی و كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌مو یان دیارترین ئایین و ڕێباوه‌ڕه‌كان، بخوێندرێن و، جه‌خت له سه‌ر لایه‌نه مێژویی و كه‌لتوریی و هاوبه‌شه‌كانی هه‌مو ئایینه‌كان پێكه‌وه و به‌یه‌كسانی بكرێته‌وه، ئەوەشى ڕاگەیاند: وانه‌ی ئایین دەبێ بكرێته وانه‌یه‌كی فره ڕه‌نگ و ڕێگە خۆشكەر بۆ تێگه‌شتن له جیاوازیی و فره‌یی ئاینیی و، دواجار ئه‌م وانه‌یه ته‌واوكار بێت، بەشێوەیەک بە‌ته‌واویی به به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌كان و وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆمه‌ڵێك به‌ها و بنه‌مای ئاكاریی موتوربه‌كراو بێت، كه هاوشانیی و یه‌كسانی و یه‌كده‌نگی ئایینه‌كان له سه‌ر زۆر له بابەتە ئاكاری و مرۆڤایه‌تییه‌كان دووپاتده‌كه‌نه‌وه، وتیشى پێویسته په‌روه‌رده‌ی ئیسلامی بۆ په‌روه‌رده‌ی ئاینیی بگۆڕدرێت.
له بوارى خوێندنی باڵا-شدا هاوژینی مەلا ئەمین وتى: له بریی به ئه‌كادیمیكردنی خوێندنی شه‌ریعه‌ت، پێویسته له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه و زانسته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، وه‌ك بابه‌ت نه‌ك سه‌رچاوه‌ی مه‌عریفه‌ی زانستیی سه‌یری ئایین و ئاینداری بكرێت و، بكرێنه بوار و بابه‌تی توێژینەوەى زانستی، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دەبێ كۆلێژ و به‌شه‌كانی ئاینناسی هه‌بێ.
عەبدولسەلام مەدەنى بەخستنەڕوى بابەتێک درێژەى بەپانێڵەکەدا وتى: توندوتیژی توندڕەوانە هەمەلایەنترە لە تیرۆریزم. لەم سەردەمی بە جیهانیبونەدا، كە بەهۆی هۆكارەكانی پەیوەندیكردنەوە هاتۆتە ئاراوە، زۆرێك لە دیاردەكانی جیهانیش ڕەهەندێكی جیهانیان وەرگرتوە، لە نێویاندا توندوتیژی توندڕەوانە. بۆ ئەوەش وتى: لە سەرەتادا، چاوەڕێمان دەكرد ئەم بە جیهانیبونە سەربكێشێت بۆ پەیوەندییەكی قوڵتر و بەهێزتر لە نێوانماندا، بەڵام بەشێوەیەكی سەیر هەڵكشانی توندوتیژی توندڕەوانەمان بەدیكرد. لە سەدەی بیستدا، زیادبونی ئاستی توندوتیژی توندڕەوانەمان بینی، كە بە ناوی ئایینەوە، بە تایبەتی ئیسلامەوە، ئەنجامدرا.
مەدەنى وتیشى: لە مێژودا ئایین یەكێكە لە بزوێنەرە سەرەكییەكانی كۆمەڵگەی مرۆیی، لە كاتێكدا بۆی هەیە ئایین سەربكێشێت بۆ لێبوردەیی و گەشەپێدان و ڕابون، بەڵام دەكرێت ببێتە تلیاكی گەلان و هۆكارێك بۆ دوبەرەكی و خوێنرێژی، بۆ ئەوەش وتى: ئەگەر هاتو ئاین ئەو ڕۆڵە تێكدەرەی دواییانی بینی، ئەوا مەترسییەكی لە ڕادەبەدەر دەخوڵقێنێت، لەو چوارچێوەیەشدا نمونەى بەوتەیەکى (جۆن دێوەی)ى هێنایەوە، کە باس لەوە دەكات كە پەروەردە پڕۆسەیەكی بەردەوامە بۆ پاراستنی ناسنامەی نەتەوەیی، ڕونیشیکردەوە لە كۆمەڵگەكانی ئێمەدا، ئایین بۆتە بەشێك لە پرۆگرامەكانی قوتابخانەكان، بۆ ئەوەش وتى: دەبێ جەخت لەسەر ئەم پرسانەی خوارەوە بكەینەوە:-
- پێداگیریی لەسەر پرسی پێكەوەژیان لە نێوان پێكهاتە جیاوازەكاندا ( ئایینی، تایەفەگەری، نەتەوەیی، هتد).
- زاڵبون بەسەر دەمارگیری ئاینیدا.
- ڕەخساندنی كەشێكی لەبار بۆ گفتوگۆی پیشەگەرانە.
- كۆدەنگی لەسەر هەمو ئەو بەهایانەی كە ڕیشەیەكی قوڵ و بەربڵاویان لە نێو مرۆڤایەتیدا و سەرجەم ئاینەكان بەشداربوونە لە پتەوكردن و چەسپاندنیاندا هەیە.
لە کۆتایى ئەو پانێڵەشدا د. محمد شاکر محمد باسێکى لەبارەى ڕیفۆرم له بواری خوێندنی ئایینی له زانكۆکانی كوردستان خستەڕو، بۆ ئەوەش وتى: له‌سه‌ر ئاستی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به خوێندنی ئیسلامی به‌گشتی بونه‌ته بابه‌تی گه‌رمی ئێستا، به‌تایبه‌ت له دوای ڕوداوه‌كانی (11 سێپتێمبه‌رى ساڵی 2001) و، پاشان له دوای ده‌ركه‌وتنی گروپی تێرۆرستی داعش، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، هه‌ڵسه‌نگاندنی پڕۆسه‌ی فێركردن و ڕیفۆرم له بواری پرۆگرامی خوێندن و خوێندنی ئایینی به‌تایبه‌تی یه‌كێك بوه له هه‌نگاوه گرنگه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی خوێندن و فێركردن له‌سه‌ر ڕێڕه‌وێكی ڕاست و ته‌ندروست بڕوات، لە مێژوشدا وتى: غه‌زالی پڕۆژه‌ی ساخكردنه‌وه‌ی زانسته ئایینیه‌كان (إحیا‌ء علوم ا‌لدین)ی وروژادوه و (ئیبن خه‌لدون)یش له (مقدمه)كه‌ی خۆی به قوڵی تاوتۆی شێوازه‌كانی فێركردنی ئایینی كردوه و، چه‌ندین پێشنیازی پێشكه‌ش كردوه، هەروەک له دو سه‌ده‌ی ڕابردوشدا (محمد عەبده) پڕۆژه‌یه‌كی بۆ چاكسازی له بواری خوێندن له ئه‌زهه‌ر پێشكه‌شكرد و خه‌باتی له پێناوی كرد، بەهەمان شێوە (محمد الطاهر بن عاشور) پڕۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد بۆ ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم له خوێندنی زه‌یتونه له تونس و چه‌ندین هه‌وڵی تر، بۆ ئەوەش وتى: له هەرێمى کوردستانیش وتى: ده‌ست خۆشی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانسی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ بایه‌خدان و هه‌وڵ و كۆششیان له پێناو ئه‌نجامدانی ڕیفۆرم و پێداچونه‌وه به پرۆگرامه‌كانی خوێندن له زانكۆكانی كوردستان و دوباره داڕشتنه‌وه‌یان به شێوازێك كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن و، له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می ئێستا بگونجێن و له ئاستی پێویست دابن. چونكه فێركردن له بواری خوێندنی ئاییی ئه‌گه‌ر به‌شێوازێكی ئه‌كادیمی و زانستی رَاست و دروست په‌یڕه‌و نه‌كرێت، ده‌بێته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆ به‌رهه‌مهێنانی بیری توندڕه‌ویی و ئه‌قلیه‌تی چه‌قبه‌ستو و دواكه‌وتو.
هە‌رێمی کوردستان لە دوای شە‌ڕی داعش
لە پانێڵی دوەمیشدا لەبەر ڕۆشنایى ناونیشانى (هە‌رێمی کوردستان لە دوای شە‌ڕی داعش ) سێ بابەت لەلایەن(د. عەبدولحەکیم خەسرەو، فەرید ئەسەسەرد، د. ئومێد ڕەفیق) پێشکەشکرا.
لەسەرەتای پانێڵەکەدا، د. عەبدولحەکیم خەسرەو باسێکى بەناونیشانى (ئاساییش وسە‌ربە‌خۆیی هە‌رێمی کوردستان دوای شە‌ڕی داعش) پێشکەشکرد، بۆ ئەوەش وتى: هه‌رێمی كوردستان دوای داعش له‌به‌ره‌ی دژی تیرۆر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی تیرۆر به‌رده‌وام ده‌بیت، بۆیە لەمانەوەى ئەو بەرەیە به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئەوەش باسى لە پێویستی به‌رنامه‌یه‌كی درێژخایه‌ن له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی هۆكاره‌كانی دروستبونی داعش کرد، كه گرنگترینیان شه‌ڕی تائیفی و مه‌زهه‌بیه له ئێراق و سوریا، لەوەشدا چه‌ند خاڵێكى خستەڕو، کە بریتبون لە:
- به‌شیك له‌و پلانانه سه‌ربازین و په‌یوه‌ندییان به به‌رده‌وامبونی هێزی ئه‌مریكایه له ئێراق هەیە، هەروەک پەیوەندى بە دوباره‌نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی كشانه‌وه‌ی هێز له كۆتایی (2011)ەوە هەیە، بۆیه به‌رده‌وامبونی پێشمه‌رگه و هه‌ریمی كوردستان وه‌ك به‌شێكی سه‌ره‌كی هاپه‌یمانێتیه‌كه و،دروستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازی هه‌میشه‌یی بەبونى ئەگەرێکى ئارا لە قەڵەمدا.
- ده‌ستپێكردنی دانوستنانی نیوان هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر بابەتى سه‌ربه‌خۆیی، یان دانانی شێوازێكی دیكه‌ى په‌یوه‌ندی و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسی سنوری هه‌ریمی كوردستان، كه ئێستا زۆربه‌ی ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ریم له ژێر كۆنترۆڵی هه‌رێمی كوردستانه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرسی پێكهاته‌كانی ناوچه كوردستانیه‌كان بە باسێکى گرنگ وەسفکرد.
لە کۆتایشدا ئەوەى ڕاگەیاند: کە بابەتى ئاسایشی هاوبه‌ش و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دەبنە گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانی سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە دوای داعش، ئەوەش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاینده‌ی هه‌رێم ده‌بیت.
هەر لەو پانێڵەدا فەرید ئەسەسەرد وتى: دەبێت تێکشاندنى داعش بە ڕوداوێکى وا دابنێنین کە دوو قۆناغ لێک جیادەکاتەوە، لەو وڵاتانەى بە قۆناغى دواى شەڕ تێپەریون(قۆناغى پێش شەر و قۆناغى دواى شەڕ)، قۆناغى لێک جیاواز دەبن، هەندێکیان لە قۆناغى دواى شەڕ سودمەند دەبن، هەندێکى تر زیانى لێ دەکەن، وتیشى ئەوەى کە پەیوەندى بە هەرێمى کوردستانەوە هەیە، ئەوەیە کە هەرێمى کوردستان پاش داعش ناتوانێت لە سەر ئەم بارودۆخەى ئێستا بەردەوام بێت، بەڵکو پێویستى بە پێداچونەوەیەکى ڕیشەیی بە سیاسەتە ناوخۆى و دەرەکیەکانى هەیە و، دەبێ ستراتیژێکى ڕ‌ونى بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان و پەیوەندییە سیاسیەکانى لە ناوخۆ و لەگەڵ حکومەتى ناوەند و دەوڵەتانى ناوچەکە و زلهێزەکانى جیهاندا هەبێت.
لەبەشێکى دیکەى پانێڵەکەدا د. ئۆمێد ڕەفیق فەتاح درێژەى بەباسەکانى ناونیشانەکەدا و وتى: كۆتایى شه‌رى داعش ده‌بێته خاڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگەى بونیادنانى ئێراقێكى تازه، یاخود په‌یوه‌ندى پیكهاته‌كان و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و شاره چۆن ده‌بێت؟ دۆخى هه‌رێم و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ئێراق به‌ره‌و كوێ ده‌چێت؟ پێش ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى سه‌ربازى ئه‌بێت دانوستاندن و گفتوگۆى ته‌واو له‌سه‌ر دۆسیه‌ى كارگێڕى و به‌ڕێوه‌بردنى نەینەوا بکرێ ، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نها پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى نیه، ئه‌گه‌ر نەینەوا بەتەواوەتى لە ڕ‌وى سەربازییەوە ئازاد بکرێ، ئەوا له ڕ‌وى سه‌ربازییه‌وه ئیداره‌دانى له دواى شه‌ر به بێ ڕێكه‌وتنى پێش وه‌خته قورستره له پێش ڕزگاركردنى . بۆ ئه‌وه‌ى وێنه‌كه ڕونتر بێته‌وه به تێروانینى من چوار پرۆژه هه‌یه بۆ دواى شه‌رى ئازادكردنه‌وه‌ى موصڵ ئه‌وانیش بریتین لە:
- پڕۆژه‌ى سونى ـ توركى ـ سعودى
- پڕۆژه‌ى كوردى ئه‌مریكى.
- پرۆژه‌ى شیعى ـ ئێرانى.
- پڕۆژه‌ى شیعى ـ سه‌ربازى.
د.ئومێد درێژەى زیاترى بەباسەکەیدا و وتى: نه‌بونى لێكتێنه‌گه‌یشتنى هاوبه‌ش بۆ موصڵ له‌لایه‌ن ئێراقیه‌كان و تێكه‌ڵاوبونى هاوكێشه هه‌رێمیه‌كان ،كه ڕۆڵى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان هه‌یه، شه‌ڕى موصڵ بۆ زۆرێك له‌لایه‌نه‌كان له به‌كرێدانێكى ئاشكرا ده‌چێت ، سوننه‌كان كه خاوه‌نى شاره‌كەن له ئێستادا لایه‌نى بێهێزى ئه‌م هاوكێشه‌یه‌ن، كوردستان كه خاوه‌نى وانه‌یه‌كى ئه‌منییه‌و له%90 ى ئه‌و پێگه سه‌ربازییانه‌ى كه ده‌كرێت بۆ گرتنه‌وه‌ى موصڵ یه‌كلاكه‌ره‌وه بن له ده‌ستى پێشمه‌رگه‌دایه.ئه‌وه‌ى بۆ كوردستان گرنگه‌و ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ كۆده‌نگى نیشتمانى ناوخۆیى و مامه‌ڵه‌ى به‌رپرسانه له‌گه‌ڵ دۆسیه سیاسى وئابورییه‌كان و، راگرتنى باڵانسى سیاسى له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه و، دەبێت به‌شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تى هه‌رێمى مامەڵە بكات.
پاشان د. چنار سەعد عەبدوڵلا درێژەى بە پانێڵکە دا‌و لە چوارچێوەى زانستى کۆمەڵناسى خوێندنەوەى بۆ بابەتەکە کرد و وتى: لەبەر ئەوەی جەنگەکان لە كۆن و ئێستادا بۆ مەبەستی فراوانخوازی و دەستكەوتی ئابوری و سیاسی هەڵگیرسێنراون، لە میانەی هەڵسەنگاندنی دەرئەنجامی شەڕەكاندا و قۆناغی دوای شەڕەكاندا پتر گفتوگۆ لەسەر ئەو بابەتانە دەكرێن كە پەیوەستن بە چوارچێوە سیاسیەكەى و بە چارەسەركردنی ململانێ ئابوری و سیاسیەكان هتد. بەڵام، هەمیشە بابەتێكی زۆر گرنگ فەرامۆش دەكرێت، كە ئەویش بریتیە لە چارەنوسی كۆمەڵگە لە دوای شەڕ، واتە ئایا بونیادە كۆمەڵایەتیەكە چی بەسەردێت؟، نۆرم و بەهاكان، جوڵەی دانیشتوان، شێوازی ژیان، ستانداردی پەروەردەیی و پێداویستی قوربانییەكان؟ چیان لێ دێ؟.
چنار سەعد وتى: لە دەرئەنجامی شەڕدا، دیموگرافیای (پێكهاتەی دانیشتوان) كوردستان گۆڕانكاری بەسەردا هاتوە. شەڕ بۆتە هۆی ئەوەى لە ناو دانیشتواندا دیاردەی چەک هەڵگرتن بڵاوبێتەوە، هاوشانى ئەوەش ڕێژەى جۆرەكانی تاوان زیاد دەکەن.
پەیوەست بەدۆخى کۆمەڵگەى کوردى دواى نەمانى داعش، چنار سەعد وتى: ئەم شەڕە ئاكامی كۆمەڵایەتی درێژخایەنی لێدەكەوێتەوە، بۆیە بەرپرسیارێتی دامەزراوە فەرمی و تایبەتمەندەكانی هە‌رێمی كوردستانە پلانیان بۆ دوبارە بونیاتنانی سەرخانی كۆمەڵایەتی لە دوای لەناوبردنی داعش هەبێت، تا بتوانن چارەسەرى سەرجەم ئەو بەربەست و گۆڕانكاریانە بن، کە بەهۆی شە‌ڕی داعشەوە هاتونەتە ئاراوە.
گرفتەکانی وتاری ئاینی لە هە‌رێمی کوردستان
لە بەشى دوەمى، دوەم ڕۆژى کۆنفرانسەکەدا لەبەر ڕۆشنایى (گرفتەکانى وتارى ئاینى لە هەرێمى کوردستان) چەند بابەتێک لەلایەن شارەزاییانەوە کە بریتیبون لە (د. سەباح بەرزنجی، عەبدولرەحمان سدیق، نوێنەری وەزارەتی ئەوقاف) پێشکەش کرا.
لەسەرەتادا د.سەباح بەرزنجى وتى: وتاری ئاینیی بریتیه له‌و ده‌ربڕینه‌ی هه‌ڵگری په‌یامی ئاینیه به‌مه‌به‌ستی كاركردن له سه‌ر خه‌لك و ئاڕاسته‌كردنی بیر و هه‌ڵسوكه‌وتیان، لەوەشدا وتارى ئاینى چوار پایه‌ی هه‌یه (ده‌ربڕ ، وه‌رگر ، په‌یام و داڕشتن)، وتاربێژیش به‌ناوی خودا و به‌ناوی پیرۆزییه‌كانه‌وه قسان ده‌كات، وتیشى وتاری ئاینی ڕێتمی هاندان و تۆقاندنی پێوه‌یه، چونکە ئامانجه‌كانی وتاری ئاینی ڕه‌نگرێژكردنی ژیانه به ڕه‌نگیكی ئاینی.
د.سەباح بەرزنجى لەگەڵ ئاماژەکردن بەگرفتەکانى وتارى ئاینى لە هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەڕێگەچارەکانیش کرد، بەتایبەت به‌هیزكردنی ئه‌زموونی سیاسی و، دانانی ستراتیژێكی نیشتمانیی بۆ وتاریی ئاینی، هەروەک پێشخستن و گۆڕانكاریی له وتاری ئاینی بەپێویست زانى ، لەهەمان کاتدا کرانەوەى وتارى ئاینى بەڕوى ئه‌زمونه‌كانی دیكه‌ى جیهاندا بەخاڵێکى دیکەى گرنگ زانى، هەر لەو چوارچێوەیەدا وتى: دەبێ په‌یوه‌ندی نیوان دامەزراوەیى ئاینی و دامەزراوە په‌روه‌رده‌ى و فێرکارییەکان کارابکرێت .
پاشان عەبدولڕەحمان سدیق ڕونکردنەوەى زیاترى لەبارەى کێشەکانى وتارى ئاینى خستەڕو وتى: به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌گه‌ر وتار ئاڕاسته‌كردنی قسه‌و په‌یام بێت بۆ ئه‌وانی دی، یان قسه‌و په‌یامی ئاڕاسته‌كراو بێت بۆئه‌وانی دی بۆهه‌مان مه‌به‌ست، ئه‌وا لێره‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه وتار كۆی به‌رهه‌مه فیكرییه په‌سه‌ندكراوه‌كانه له‌لایه‌ن زۆرینه‌وه له‌ڕێی دامه‌زراوه‌كانیه‌وه‌و، له‌سه‌رده‌مێك و قۆناغێكی مێژووییداو، له‌لایه‌ن ده‌سته‌بژێرو به‌رپرسانییه‌وه. لێره‌وه وتار جیاده‌بێته‌وه له‌و پرۆژانه‌ی كه‌تاك به‌رهه‌می دێنێت و قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات، چونكه وتار به‌رهه‌مێكی كه‌ڵه‌كه‌بوی ده‌سته جه‌معیی قۆناغێكه بۆ به‌رامبه‌ر قسه‌ده‌كات نه‌ك بۆ خۆی. كه‌واته سروشتی وتار ده‌شێت نوسین یان قسه بێت و، ئه‌ركی وتاریش تێگه‌یاندن و قه‌ناعه‌ت دروستكردنه، میكانیزمی وتاریش كارلێككردن و به‌یه‌كگه‌یشتنه.
لە کۆتایشدا عەبدولڕەحمان سدیق بەدو خاڵ وەڵامى ئەو پرسیارەى دایەوە، کە چی بكرێ بۆ پێداچونه‌وه‌و چاكسازیی له‌وتاری ئایینی‌دا؟، وەڵامەکەشى بەم شێوەیە بو:
- بایه‌خدان به‌خوێندنه‌وه‌ی زیاتر‌و خۆڕۆشنبیركردن به‌ئاراسته‌ی هاوچه‌رخی و سه‌رده‌میبون.
- بایه‌خدان به‌سه‌رچاوه‌ی خۆماڵی و دوركه‌وتنه‌وه له‌ئه‌زمونی هاورده‌كراو ی كۆپیكراو و، تێپه‌ڕكردنی ئه‌زمون و نوسینه ده‌ره‌كییه‌كان به‌فلته‌ری كورده‌واریدا.
ئیبراهیم محمد بەرزنج-یش وەک مامۆستایەکى ئاینى و نوێنەرى وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بەشدارى ئەو پانێڵەى کرد و وتى: هاوشێوەى وتارە سیاسى و لایەنەکانى دیکەى ژیان، وتارى ئاینیش پێویستى بەچاکسازى و نوێگەرى هەیە، بەڵام لەسەر تێگەیشتنێکى تازە، چونکە یەکێک لە گرفتەکانى وتار ئەوەیە وتاربێژەکان وەک دەوڵەت مامەڵە لەگەڵ وتارەکانیاندا دەکەن، لەهەمان کاتدا دەمارگیرى و گۆمڕایى زۆر بۆ ئاین دەکرێ، زۆرێک لە وتاربێژەکان تەنها وتار بۆ شوێنەکەوتوانى خۆیان پێشکەش دەکەن، هەربۆیە سەرەنجڕاکیشیان و جۆراو جۆریان تێدا نیە. ئیبراهیم محمد بەرزنجى ڕونیکردەوە بەپێى دواین ئامار تا ئێستا (٥٤٧٧) مزگەوت لە هەرێمى کوردستان هەیە، لەو ژمارەیەشدا لە (٣٤٠٠) مزگەوتیان وتارى ئاینى پێشکەش دەکرێ، بەڵام جگە لە مینەرەکانى مزگەوت، دامەزراوەکانى ڕاگەیاندنیش هۆکارێکن بۆ بڵاوکردنەوەى وتارى ئاینى، ئەوەش گرفتێکەو وەزارەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى ناتوانێ کۆنتڕۆڵێیان بکات، بەڵکو پێویستى بە وەزارەتى ڕ‌ۆشنبیرى و لاوانە بۆ ڕێکخستنەوەیان، لە کۆتایشدا نەبونى ستراتیژى وتارى ئاینى بەیەکێکى دیکە لە گرفتەکان وتارى ئاینى لە کوردستان دەستنیشان کرد.
کۆتایى کۆنفرانس
لە کۆتایى کۆنفرانسەکەشدا دواى خوێندنەوەى پوختەى کۆنفرانس، لە ئەنجامدا چەند ڕاسپاردەو پێشنیازێک بۆ لایەنە پەیوەندارەکان گەڵاڵەکران بۆ ئەوەى بیکەنە کارنامەى داهاتوى خۆیان بۆ چۆنیەتى ڕوبەڕوبونەوەى بیرى توندڕەوى و پتەوکردنى گیانى لێبوردەیى و پێکەوەژیان لە هەرێمى کوردستان، بەوەش کۆتایى بەکۆنفرانسەکە هات.