لە مەراسیمێکى نیشتیمانیدا، بۆ یەکەمین جار لەسەر ئاستى ناوچەکەو, هەرێمى کوردستان ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان ڕاگەیندرا.
لەو مەراسیمە تایبەتەدا کە, ئەمڕۆ سێ شەممە, ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠١٥) بەئامادەبونى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵاى توێژینەوەى زانستى و، ژمارەیەک لە ئەندامانى پاڕلەمان و سەرۆکى زانکۆکانى کوردستان و یاریدەرەکانیان و کونسڵى وڵاتان ئامادەیبون، چەند وتارێک پێشکەش کرا.
لەسەرەتادا قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتارێکى پێشکەش کرد لەوتارەکەیدا ده‌ستخۆشی له‌وه‌زیر و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا کرد بۆ ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه، هەروەک سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاسته‌ی هه‌موو ئه‌و زانكۆیانه کرد كه له‌پێناوی گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵا له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداربون.
سەبارەت بەپرۆسه‌ی ڕانكینگ، جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان وتى: ڕیزبەندى زانکۆکان له‌سه‌ر ئاستی ستانداردی نێوده‌وڵه‌تی و، له‌سه‌ر پێوه‌ری گونجاو هه‌نگاوێكه له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو گه‌شه‌پێدان به كه‌رتی خوێندنی باڵا، وتیشى ڕیزبه‌ندی زانكۆ له زۆربه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتودا هه‌یه، ڕونیشیکردەوە کە بۆ ئێمه له‌هه‌رێمی كوردستان، به ئه‌ركی حكومه‌تی ده‌زانم كه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دەزگاو دامەزراوەکانى خۆمان بكه‌ین، له‌هه‌مان كاتیش‌دا مافێكی بنه‌ڕه‌تی هاوڵاتی و دایك و باوكى خوێندکارانە تا بزانن ئاستی خزمه‌تگوزاری ئه‌و دەزگاو دامەزراوانەى خزمه‌تیان ده‌كه‌ن كه ئه‌مڕۆ باسی زانكۆكانمان ده‌كه‌ین له چ ئاستێكدایه.
سەبارەت بەو داتایانەى کە لە ڕیزبەندیەکە پێى گەیشتوە، قوباد تاڵەبانى ڕاگەیاند: حكومه‌ت و هاوڵاتی ده‌توانن سودێكی زۆر له‌و داتایانه وه‌ر بگرن، بۆنموونه: كام زانكۆ له‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌رتی تایبه‌تدا باشتره، كام زانكۆ له توێژینه‌وه‌ی زانستیدا پێشه‌نگه، و چه‌ند نموونه‌یه‌كی تر، كاتدا ئالیه‌تێكی گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له ئاستێكی پێویست کێشەک لە زانکۆکیەک یان له‌چه‌ند زانكۆیەک دیارى بكات و، هه‌وڵ بدات بۆ هاریوكاریكردنی زانكۆكان له‌پێناوی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه رێگرن له‌گه‌شه‌پێدانی زانكۆكه.
هیواشى خواست وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێیژینەوەى زانستى هه‌وڵی جدی بۆ دووركه‌وتنه‌وه له‌م سیسته‌می قه‌بووڵ مه‌ركه‌زی بدات و ، ده‌سه‌ڵات بداتە زانکۆکان تا خۆیان پێوه‌ر بۆ قه‌بووڵكردنی خوێندكار دابنێن و، و ده‌رفه‌تیش بەخوێندکار بدەن تا خۆیان بواری خۆیان هه‌ڵبژێرن له‌و زانكۆیه‌ی كه خۆیان هه‌ڵیده‌بژێرن.
جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان بەگرنگیەوە باسى لەو هەنگاوەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى کرد و ڕاگەیاند: ئه‌زانم ئه‌م هه‌نگاوه ئاسان نیه، به‌ڵام تاكو ئه‌م هه‌نگاوه نه‌نێین، گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی خوێندنی باڵامان سنووردار ده‌بێت.
دانانی ڕیزبه‌ندی بۆ زانكۆكانمان هه‌نگاوێكی گرنگیشه به‌ره‌و شه‌فافی و دووباره ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌ت و زانكۆكان ده‌كه‌م بۆ بوێریان به ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوه. وتیشى گرنگه له‌گه‌ڵ خۆمان ڕاستگۆ بین، گرنگتره له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانمان ڕاستگۆ تر بین، به‌تایبه‌ت كه ئەم بابه‌تە په‌یوه‌ندیداره بهنهوەکانى ئاینده‌مان. دانانی سیسته‌مێكی ریزبه‌ندی كێبڕكێیه‌كی ته‌ندروست له كۆمه‌ڵگە دروست ده‌كات. كێبڕكێیه‌ك كه دڵنیام ده‌بێته مایه‌ی گه‌شه‌پێدان.گه‌شه‌پێدانیش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوك فێرخواز و حكوومه‌ت.
سەبارەت بەئەنجامى ڕیزبەندیەکەش قوباد تاڵەبانى ڕاگەیاند: ده‌ست خۆشی له‌و زانكۆیانه ده‌كه‌م كه گه‌یشتنه ئاستی گرووپی (B)، هیواشى خواست ئەو گروپە هه‌وڵ بده‌ن ساڵی ئاینده بگه‌نه ئاستی گروپى (A)، جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە دەبێت زانکۆکانى دیکە خۆیان ماندوتر بکەن و، گه‌شه به نمره‌كانیان بده‌ن و، هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستیان بۆ گرووپی به‌رزتر، ڕاشگەیاند: ئەو زانكۆیانەى كه نمره‌ی باشیان هێناوە نابێ له‌خۆ بایی بن و لۆمه‌ی ئه‌و زانكۆیانه بكه‌ین، كه ریزبه‌ندی باشیان نیه، به‌پێچه‌وانه، ئه‌مه ده‌رفه‌تێكه وه‌ك ته‌حه‌دایه‌ك بۆ هه‌مو زانكۆكان بۆ ئـهوای ساڵی داهاتوو باشتر بن له‌م ساڵ.
هەر لە پەیامەکەیدا جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند: فێرخوازه‌كانمان شایسته‌ی خمه‌تگوزاری باشترن له‌لایه‌ن زانكۆكانمان. هه‌م زانكۆی حكومی و هه‌م تایبه‌ت. ئه‌مڕۆ ده‌رفه‌تێكی گرنگیشه بۆ ئه‌وه‌ی بەبیرى خۆمان بێنینەوە كه ئه‌ركی ئێمه، وه‌ك كارمه‌ندی حكوومه‌ت خزمه‌تكردنی هاوڵاتیانه، وتیشیى ئێمه مه‌سئوول نین، ئێمه خزمه‌تكاری هاوڵاتیانمانین. ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر پێویسته باشترین خزمه‌ت بگه‌یه‌نین به هاوڵاتیان، به تایبه‌ت كه ڕوو به ڕوو ئه‌م هه‌موو كێشه‌و قه‌یرانانه بووینەتەوە، ڕونیشیکردەوە کە وەک چۆن قه‌یرانه‌كان هه‌مه‌جۆرن، لەهەمان کاتدا هۆكاری جیاشیان هه‌یه، بەڵام ئه‌گه‌ر ئیڕاده هه‌بێت، كه هه‌مانه و، ئه‌گه‌ر بوێر بین و یه‌ك ڕیز بین ئه‌توانین ڕوو به‌ڕوو قه‌یرانه‌كانمان ببینه‌وه.
لە کۆتایى وتارەکەشیدا جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاندنى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان بەهەنگاوێکى دیکەى چاکسازى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە قەڵەمدا و وتى: له‌م بارودۆخه‌ی ئه‌مڕۆمان، كه توانای داراییمان نیه پرۆژه‌ی بیناسازی ئه‌نجام بده‌ین، و به‌شداربین له رێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه یان قوردێله بڕین، هیچ شتێك رێگر نیه له‌به‌رده‌م چاكسازی ئیداری و گۆڕینی شێوازی كاركردنمان، بۆیە له‌چه‌ند كه‌رتی جیا هه‌نگاوی گرنگمان ناوه به‌ره‌و چاكسازی، له‌په‌روه‌رده تا ته‌ندروستی، له‌كاره‌با بۆ كشتوكاڵ تا كه‌رتی ئابوری به‌رده‌وامین له‌هه‌وڵه‌كانمان به‌ره‌و چاكسازی ریشه‌یی و به‌ره‌و خزمه‌تێكی باشتر، ئه‌مڕۆش هه‌نگاوێكی دیکەمان به‌ره‌و گه‌یاندنی خزمه‌تی باشتر دانا، هیواشى خواست ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکان ببێتە هۆى دروستكردنی كێبڕكێیه‌كی ته‌ندروست له كه‌رته‌كانی، نه‌خۆشخانه، قوتابخان و، دەزگاو دامەزراوەکانى دیکەى حكومه‌ت.
لە بەشێکى دیکەى مەراسیمەکەدا د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: پێم خۆشە ئەمڕۆ هەمومان بۆ بۆنەیەکى زانستى و ئەکادیمى وڵاتەکەمان کۆبونەتەوە و، گوێبیستى ڕاگەیاندنى یەکەمین ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان دەبین، سەبارەت بەگرنگى ڕیزبەندى زانکۆکانیش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتى: بەبێ بونى سیستەمێکى پەروەردەو خوێندنى باڵاى پێشکەوتو ناتوانین وڵاتێکى پێشکەوتو بونیاد بنێین، بۆیە مەعریفەش بنەماى دانانى ئەو بونیادەیە، لەهەمان کاتدا و بەپێى ئەزمونى دنیا هیچ سەرچاوەیەک ناتوانێت کێبڕکێى سەرچاوەى مەعریفى بکات، بۆیە چەندە بتوانین بەرهەمى مەعریفى بۆ خۆى بەرهەم بێنێت ئەوەندە دەتوانێت گەشە بە بوارەکانى دیکەى ژیان بدات، لە کوردستانیش ئێمە بەبێ بونى بەرهەمى مەعریفى ناتوانین بیر لە سەربەخۆى خۆمان بکەینەوە، هەر ئەوەش وایکرد کە ئێمە لەھاوینی ساڵی ڕابردوەوە بیرۆکەى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان گەڵاڵە بکەین، هەروەک دەخوازین لەم پڕۆسەیەدا بزانین کە ئێمە لە کوێین و لە چ ئاستیکداین و، کلتووری کیبرکێ لە زانکۆکان‌دا درووستبکەین کاری ڕییزبەندی بۆ زانکۆکان دەکەین.
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند: بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لەسەرەتادا ڕاوێژ‌مان بەکۆمەڵێک ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی کرد و، دواتریش بەخۆشحاڵیەوە لەم پڕۆسەیەدا لە پەیوەندى بەردەوامدا بون و هاریکارمان بون، لەوانە ڕێکخراوى چێنیکا و، ناشناڵ ڕانکینگى ئیتاڵى و، ناشناڵ ڕانکینگى ئاڵمانى و ڕێکخراوى دادى ئاڵمانى، پرۆسەکەش لەڕێگەی لیژنەیەکی تایبەت لەسەر ئاستی باڵا بۆ دانانی میکانیزم و ڕیزبەندکردنی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، کە خۆشبەختانە میتۆدى کارکردنمان بەسود وەرگرتن لە پێوەرە جیهانیەکان و، بەڕچاوکردنى ستراتیژى وەزارەت میتۆدى کارەکانمان دانا، کە بەهۆیەوە ڕیزبەندى زانکۆکان لەسەر بنەماى (٨) پێوەرى سەرەکى و( ٥٩) پێوەرى لاوەکى داڕێژرا، ئەوانیش بریتین لە (ستافى زانستى، چالاکى نێودەوڵەتى، چالاکى کەلتورى و پەیوەندى زانکۆ لەگەڵ کۆمەڵگە، توێژینەوەى زانستى، دڵنیایى جۆرى، ئاستى ڕازیبونى خوێندکار لە زانکۆ، کتێبخانە و تاقیگە).
وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەوەشى ڕاگەیاند: کە ئامانج لە ڕاگەیاندنى ئەم ڕیزبەندییە بریتیە لە هاندانى پێشبڕکێ لە نێوان زانکۆکانى کوردستان و، گەشەپێدانى توێژینەوەى زانستى و کاراکردنى بڵاوکردنەوەى بەرهەمى نێودەوڵەتى، لەهەمان کاتدا بۆ هاندان و بەشداریکردنى ڕەسەنى زانکۆکانە لە بەرهەمهێنانى مەعریفە لەسەر ئاستى جیهان، هەروەک بۆ گەشەپێدانى زیاتر ژێرخان و ژینگەى کارکردن و خوێندنە لە زانکۆکان، وتیشیى ئامانجێکى دیکەمان بریتیە لە هەنگاونان بەرەو دەرکەوتنى زانکۆکانمان لە نەخشەى ڕیزبەندى زانکۆکانى جیهان، د.یوسف جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە ڕاگەیاندنى ئەو ڕیزبەندیە ڕۆڵى دەبێت لە بەستنەوەى پڕۆسەى خوێندن بەبازارى کار‌و پێداویستیەکانى کۆمەڵگە و، چەسپاندن و بەهێزکردنى پڕۆسەى دڵنیایى جۆرى و بنەماکانى شەفافیەت و کەلتورى خۆهەڵسەنگاندن لە کوردستان.د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: ئەم ڕیزبەندیە ڕۆڵى دەبێت لە پرۆسەى بریاردان و چاکسازى لە سیستەمى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان.
سەبارەت بەئاکامەکانى ڕیزبەندەیەکەش، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: بەپێی ڕیزبەندیەکە، زانکۆ حکومی و تایبەتیەکان لەگەڵ یەکتر جیاکراونەتەوە و، ھەردوولا بەسەر چوار ئاست (A-B-C-D) دابەشکراون، ئاستی یەکەمیش ھیچ زانکۆیەکی حکومی و تایبەتى تێدانییە، واتە ھیچ زانکۆیەک لە کوردستان نەگەیشتونەتە گروپى (A)، لەئاستەکانی دیکەدا جیاوازی لەنێوان یەکەم و دووەمی زانکۆکان نییە،بەڵکو بەشێوەى (ئەلفا بێتى) ئینگلیزى ناوى زانکۆکان لە گروپەکان دانراون. د.یوسف گۆران ئاشکراشیکرد لە ڕیزبەندییەکەدا لەبەرئەوەی ریزبەندییەکە لەسەر بنەماى خوێندکار و زانکۆکان بوە، بۆیە نەتوانراوە (دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەى زانستى، لەگەڵ ئەنجومەنى کوردستان بۆ پسپۆڕییە پزیشکیەکان) بخرێنە ریزبەندییەکەوە"، هەرچەندە دەستەى کوردستانى بۆ نمونە توێژینەوەى باش و ئیمفاکت فاکتۆرى باشیان هەیەو دەستەیەکى زۆر باشیشن، لەهەمان کاتدا زانکۆی ئەمریکی لە دهۆک داوایکردوە بەهۆی ئەوەی زانکۆکەیان تازە دامەزراوە، نەخرێتە نێو ڕیزبەندییەکەوە و ساڵێکی دیکە دەستپێبکات. بەهەمان شێوە زانکۆی کوردستان- هەرچەندە بەنوسراوى ڕەسمى داویان لێکرابو کە بەشدار لە ڕێزبەندییەکەدا بکەن، بەڵام بەشدارییان نەکرد، کۆى گشتى ئەو زانکۆیانەى کە لەم ڕیزبەندیەدا بەشداربون (٢٦) زانکۆى تایبەت و حکومى بون.
بەر لە ڕاگەیاندنى ئەنجامى ڕیزبەندیەکەش وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیاند: ئەوەى لە دەرئەنجامەکانى ئەم ڕیزبەندەیە دەردەکەوێ بەباش و خراپیەکانەوە هەموان لێیى بەرپرسیارین، حکومەت و وەزارەت و زانکۆکان و ئینجا مامۆستاکانیش لێى بەرپرسیارین، بۆیە دەبێت وەک یەک تیم لە دەرئەنجامەکان بڕوانین و، هەموانیش هەوڵ بدەین بۆ ئەوەى ئاستى زانکۆکان باشتر و باشتر بێت.
لە بەشى کۆتایى وتارەکەشیدا دەرئەنجامى ڕیزبەندیەکانى ئاشکرا کرد، کە بەم شێوەیەى لاى خوارەوە بوو:
یەکەم: زانکۆ حکومیەکان
گروپى A: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە
گروپىB زانکۆکانى (کۆیە، سەڵاحەددین، سۆران، سلێمانى، زاخۆ)
گروپىC: زانکۆکانى (دهۆک، گەرمیان، هەولێرى پزیشکى، ڕاپەڕین).
گروپىD: زانکۆکانى (چەرمۆ، پۆلیتەکنیکى دهۆک، پۆلیتەکنیکى هەولێر، هەڵبجە، پۆلیتەکنیکى سلێمانى)
دوەم: زانکۆ تایبەتەکان
گروپىA: هیچ زانکۆیەک نەگەیشتۆتە ئەم ئاستە
گروپىB: زانکۆکانى (ئەمریکى لە سلێمانى، جیهان لە سلێمانى، زانکۆى گەشەپێدانى مرۆیى لە سلێمانى)
گروپىC: زانکۆکانى (جیهان لە هەولێر، ئیشق لە هەولێر، کۆمار لە سلێمانى، نەورۆز لە دهۆک)
گروپى D: زانکۆکانى (بەیان لە هەولێر, جیهان لە دهۆک، حەیات بۆ تەکنەلۆژیاو زانست لە هەولێر، لبنانى فەرەنسى لە هەولێر, سابیس لە هەولێر)
د.یوسف گۆران جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە کە زانکۆکان لە ناو گروپەکاندا بەپیى (ئەلفا بێتى) ئینگلیزى دانراون.
لە بەشى کۆتایى مەراسیمەکەشدا لەلایەن لێژنەى باڵاى ئامادەکردنى ڕیزبەندنى نیشتیمانى بەئامێرى داتا شۆ کورتەیەکیان لەبارەى کارەکانیان پێشکەشکرد، لەگەڵ ئاماژەدان بە وردەکارى پێوەرەکان و چۆنیتى کارکردن لە پرۆسەکەدا، هەروەک لە وتەکانیاندا بەگرنگیەوە ئاماژەیان بە پڕۆسەکەدا و بەپرۆژەیەکى ناوازە وەسفیان کرد.