د. یوسف گۆران ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان نزیكه‌ی 12 ملیۆن پاوه‌ندی بۆ خوێندكارانی بەرنامەی تواناسازی له زانكۆكانی به‌ریتانیا خه‌رجكردوه، بەڵام زانكۆكانی بەریتانیا لەم دۆخە هاریكارمان نەبون.
ئه‌م وتانه‌ی وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم له‌میانی پێشوازیكردنی هات له (بارۆنیس نیكۆڵسن) نێرده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانی له عیراق و وه‌فدی هاوڕێی، كه ئه‌مڕۆ سێ شەممە ڕێكه‌وتی (4/3/2015) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تیان كرد.
لە دیدارێكدا نێرده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بۆ كاروباری بازرگانی له عیراق سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد‌و, ڕایگەیاند ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌مان بریتیه له دروستكردن و پته‌وكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێم و وڵاتی به‌ریتانیا له‌بواری خوێندنی باڵا, هەروەك په‌ره‌پێدانی ئاڵوگۆڕی توانای زانستی و ئه‌كادیمی له‌نێوان زانكۆكانی به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان ئامانجێكی دیكەی سەردانەكەمان.
له‌به‌رامبه‌ردا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: زانكۆكانی به‌ریتانیا و سیستمی خوێندنی ئه‌و وڵاته ڕۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوه له پێشخستنی ئاستی زانستی زانكۆكانی هه‌رێم و تێكه‌ڵاوكردنی به‌رنامه‌ی خوێندنی مامۆستایان و خوێندكاران له‌نێوان هه‌ردولادا, بۆیه پێویسته ئه‌م هاوكارییه به‌رده‌وام بێت و زانكۆكانی ئه‌و وڵاته ڕۆڵیان له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانكۆكانی كوردستان هەبێت به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان كە پێیدا تێپه‌ڕده‌بێت.
له‌باره‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له‌وڵاتی به‌ریتانیا له‌بواری خوێندنی باڵا, وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوپاتیكرده‌وه له‌به‌رنامه‌ی تواناسازی نزیكه‌ی 12 ملیۆن پاوه‌ند بۆ وه‌به‌رهێنان له‌بواری خوێندنی باڵا له وڵاتی به‌ریتانیا خه‌رجكراوه. بۆیه ئێمه پێشبینی زیاترمان له زانكۆكانی به‌ریتانیا ده‌كرد بۆ هاوكاری كردنی زانكۆكان به‌تایبه‌ت له‌م دۆخه‌ی ئێستای هه‌رێم, به‌و پێیەیی (1500) خوێندكاری كورد بۆ خوێندنی باڵا/ ماسته‌رو دكتۆرا ڕویان له‌و وڵاته كردوه.
هه‌ر له‌و دیدارەدا وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی مامۆستاكانمان پێویستمان به‌هاوكاری وڵاتی به‌رتانیا هه‌یه, چونكە له پسپۆرییه جیاوازه‌كان ده‌توانن هاوكاریمان بكه‌ن, بۆ ئه‌وه‌ش نێرده‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌رتانیا ئاماده‌یی خۆیان نیشاندا بۆ هاوكاریكردن و ئاڵوگۆڕی شاره‌زایی له‌نێوان هه‌ردولادا.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی