نوفمبر 2016

بەزوترین كات ناوی (1596) خوێندكار/ قوتابی دیكە دەگەڕێتەوە

newsitem-1864-07.12.2014-ku.jpg

سالار خضر حسین بەرپرسی (زانكۆ لاین) لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند: ئەو (1596) قوتابیان/ خوێندكارەی كە بەهۆی هەڵەو كەمی هەڵبژاردن لەكاتی پڕكردنەوەی فۆرمی زانكۆ لاین ناویان نەهاتبوەوە بەزوترین كات لەلایەن (زانكۆ لاین) دابەش دەكرینەوە، سالار خضر جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە كە لە ئێستادا بەشێوەیەكی چڕ و ورد كار لە پڕۆسەی وەرگرتنی ئەو خوێندكار/ قوتابیانە دەكەین و هەوڵ دەدەین سبەی ناوەكانیان بڵاو بكەینەوە، هەر كاتێكیش ناوەكانیان ڕاگەیندرا، دەتوانن لە ڕێگەی وێب سایتی ئەلیكترۆنی (www.regayzanko.com) بەبەكارهێنانی هەمان (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) كە پێشتر فۆرمی (زانكۆ لاین)یان پێ‌ بڕكردبوەو دەتوانن ئەو شوێنە بدۆزنەوە كە لێیی وەردەگیراون.