وەزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی به خۆشحاڵيه‌وه ئەنجامە بەراییەکانی خولی سێهەمی به‌رنامه‌ی تواناسازی ڕادهگهيهنێت. لەم خولەدا پێشکەوتووترین تەکنۆلۆجیا و کاریگەرترین سیستەمی داتابەیس بەکارهێنرا ، پێشكه‌شكاران توانیان له ڕێگای ئنته‌رنێت و بەشێوازی ئۆنلاین هه‌ر خۆیان ته‌واوی زانیارییه‌كانیان داخڵ بكه‌ن و دۆكیومێنته‌كانیان بۆ وه‌زاره‌ت بنێرن و خاڵه كۆكراوه‌كانيان پێشوه‌خت بزانن. هه‌مان ئه‌و خاڵه كۆكراوانه له داتابه‌يسێك دا به شێوازێکی ئهلهكترۆنی و به‌بێ ده‌ستكاری له ليستێكدا ڕيزبه‌ند بوون و بوونه بنه‌مايه‌ك بۆ بڕياردان. ئەم هەنگاوەش زامنی تەواوی شەفافیەت و ڕەخساندنی هەلی یەکسان و دادپەروەری کۆمەڵایەتییە.
شایەنی باسە ئەم لەم خولەدا ٢٤٧ کاندید لە بواری پسپۆڕی جیاجیادا بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا پاڵێوراون و دیاریکردنی بوارەپسپۆڕییەکان و ژمارەی کورسییەکان لەبەر ڕۆشنایی پلان و ئەولەویەت و پێویستی زانکۆکان بڕیاری لەسەر دراوە.
بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا پیرۆزبایی گەرم لە سەرکەوتووەکانی خولی سێهەم دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، هەروەها ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی چانسی ده‌رچوونیان نه‌بوو ئێمه هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازین و ئومێده‌وارین كه هه‌رگیز كۆڵ نه‌ده‌ن و خۆیان بۆ ده‌رفه‌ته‌كانی ئاینده ئاماده بكه‌ن.