به‌ئامانجی پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و قوتابیان و چۆنیه‌تی ده‌ستنیشانكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی باڵه‌خانه‌كان له ڕوی سه‌لامه‌تی ئاگر، له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خولێكی (4) ڕۆژه به‌ڕێوه‌چو، له‌و خوله‌دا كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌هاریكاری سه‌نته‌ری ته‌كنه‌لۆژیاو ڕاهێنانی ئه‌وروپی ڕێكخرابوو، ڕۆژانه له‌لایه‌ن شاره‌زایان و پسپۆڕانی بواره‌كه‌و نوێنه‌رانی كۆمپانیای (AJG)، وانه‌كان به‌شێوازی تیۆری و پراكتیكی به‌ئاماده‌بوانی خوله‌كه ده‌وترانه‌وه.
له‌و خوله‌دا كه تایبه‌ت بوو بهبهڕێوهبهرانی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تی له زانكۆكانی كوردستان، باس له سه‌لامه‌تی ئامێر‌و كه‌رسته‌كانی به‌كارهاتوو له باڵه‌خانه‌كان و ئامێره‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌و چۆنێتی پلاندانان بۆ ڕزگاركردنی خوێندكاران و قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان له باڵه‌خانه‌كان له كاتی ئاگر كه‌وتنه‌وه كرا، هه‌روه‌ك چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كه‌ره‌سته‌ی باڵه‌خانه‌كان بۆ به‌رگریكردن له ئاگر كرا. واش بڕیاره له ڕۆژانی داهاتودا خولێك به‌هه‌مان ناونیشان له‌گه‌ڵ ئه‌ندازیارانی دیوانی وه‌زاره‌ت و زانكۆكان به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ئامانجی پاراستنی گیانی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خوێندكاران و قوتابیان له‌كاتی ئه‌گه‌ری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له باڵه‌خانه‌كاندا.
له كۆتایی خوله‌كه‌شدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، ڕێكه‌وتی 30/10/2013 له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس له دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی بهرٍِێوهچو بڕوانامه‌ی ده‌رچون به‌سه‌ر به‌شداربوانی خوله‌كه‌دا دابه‌ش كرا‌و خوله‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوی كۆتایی پێهات.