نوفمبر 2016

پێشوازی له‌ به‌ڕێوه‌به‌ری كامپی سیدنی زانكۆی بۆلاردی ئوستراڵی

newsitem-1294-26.04.2012-ku.jpg

ئه‌مڕۆ 25/4/2012 كاتژمێر 10 ی به‌یانی، له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت، دكتۆر عه‌لی سه‌عید وه‌زیری خویندنی باڵا و وتوێژینه‌وه‌ی زانستی پیشوازیكرد  له‌ دكتۆر پارتیشیا ستیوارت  به‌ڕێوه‌به‌ری كامپی سیدنی زانكۆی (بۆلارد)ی ئوستراڵی.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو پارتیشیا كورته‌یه‌كی له‌باره‌ی زانكۆی نابراو باسكرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، كه‌ سه‌رجه‌م به‌شه‌كانی له‌ خۆده‌گرێت، وتیشی " له‌ به‌رنامه‌مان دایه‌ له‌بواری كلینیكی و ئه‌و لایه‌نه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ نه‌خۆش وڕاهێنانی كلینیكییه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌شی تر تاوتوێ بكرێت  ، كه‌ ده‌روازیه‌كی باشه‌ بۆ خوێندكارانی تواناسازی هه‌رێمی كوردستان،تا له‌ بواره‌ پزشیكییه‌كان  بخوێنن".

دكتۆر عه‌لی سه‌عید له‌ لایه‌ن خۆیه‌وه‌، ئاماده‌یی ته‌واوی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای ده‌ربڕی بۆ ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگی و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه‌  وه‌زاره‌تی خویندنی باڵا وه‌كو پره‌نسیپ ، گرنگی زۆر به‌ گشت پسپۆڕییه‌كان ده‌دات و ئاره‌زوومه‌نده‌ ، كه‌ كادیری گشت بواره‌كان دروستبكات به‌تایبه‌تی زانستییه‌كان،
 وتیشی " هه‌رێمی كوردستان به‌ قۆناغی سه‌خت و پر له‌ كۆسپ تێپه‌ڕیوه، كه‌ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ڕه‌وتی زانست و زانستخوازی هه‌بووه‌، به‌ڵام له‌ ئیستادا حكومه‌تی هه‌رێم ده‌روازه‌ی به‌ڕووی ده‌ره‌وه‌دا كردۆته‌وه‌ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاش خاوه‌نی نه‌خشه‌ ڕێگایه‌كه، كه‌ به‌و هۆیه‌وه‌ ئاستی زانستی زانكۆكانمان له‌ هه‌ڵكشاندایه‌‌‌ و گه‌شبینین به‌وه‌ی  له‌ داهاتوودا  بگاته‌ ئاستی زانكۆ باشه‌كانی جیهان".