وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئاگاداری سه‌رجه‌م خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌می زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانی ده‌كاته‌وه، كه‌وا له رۆژی 1/8/2011 تا 15/8/2011 سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خوێندنی ئه‌هلی بكه‌ن له دیوانی وه‌زاره‌ت، به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی فۆڕمی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێك له‌و چوار بژار (اختیار)ه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ته‌وه خراوه‌ته به‌رده‌ستتان بۆ درێژه‌دان به خوێندن.
به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و فۆڕمه له‌م ماوه‌یه‌دا پێشكه‌ش نه‌كات، ئه‌وا بێبه‌ش ده‌بێ له‌و ده‌ست پێشخه‌رییه‌ی (مبادره)، كه بڕیاره له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زاره‌ت به خوێندكارانی قۆناخی یه‌كه‌می زانكۆكه‌تان بدرێت. جێگه‌ی باسه پێشووتر به نووسراوی ژماره 13401 له 1/8/2011 ئێوه‌ی لێ ئاگاداركراوه‌ته‌وه و له دانیشتنی نوێنه‌رانتان له‌گه‌ڵ وه‌زیری خوێندنی باڵادا ڕوونكراوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
نوفمبر 2016