كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 17/5/2010 پرۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشوازی له (ئیریك براون) سه‌رۆكی په‌یمانگای (هادسن)ی ئه‌مریكی بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی و شاندێكی هاوڕێی كرد.
شانده‌كه پێكهاتبوون له ژماره‌یه‌ك شاره‌زاو لێكۆڵهرو رۆژنامه‌نووسی ئه‌مریكی تایبه‌تمه‌ند له بواری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
له دیدارێكدا وه‌زیری خوێندنی باڵا باسی له سیسته‌می نوێی خوێندنی باڵای هه‌رێم و ئه‌و ستراتیژه نوێییه كرد كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا په‌یڕه‌وی ده‌كات له‌پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی زانكۆكانی هه‌رێم و كایه‌ی زانست و ئه‌كادیمیا له كوردستان.
له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌ندامانی شانده‌كه خۆشحاڵی خۆیان به‌و گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنه نوێیانه ده‌ربڕی، كه له سیسته‌می خوێندنی باڵای هه‌رێمدا بهدیدهكرێـت.
له دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ كرا ده‌رباره‌ی چۆنێتی هاوكاری كردنی زانكۆكانی هه‌رێم له‌لایه‌ن په‌یمانگای هادسن بۆ دانانی میتۆدێكی نوێ و زیادكردنی وانه‌یه‌كی تایبه‌ت به سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، له به‌شی زاسته سیاسییه‌كان.