له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا پرۆژه‌ی دلفی""Delphe، كهپرۆژهیهكی گه‌وره‌ی رۆشنبیرییه بۆ په‌یوه‌ندی و هاریكاری له نێوان زانكۆكانی به‌ریتانیا و عێراق له میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراواندا ڕاگه‌یه‌ندرا، كه دكتۆر عبد زیاب العجیلی نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراق و دكتۆر دلاوه‌ر علائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌یی بوون.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش له‌لایه‌ن كۆنسوڵی رۆشنبیری به‌ریتانیاوه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌برێت هه‌روه‌ك به‌رێز تۆنی رایلی به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی كۆنسولی ناوبراو له عێراق له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی به گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه‌دا، كه‌تا ساڵی 2012 درێژه ده‌كێشێت و حكومه‌تی به‌ریتانیا پاڵپشتی دارایی به بڕی"3"ملیۆن پاوه‌نی ئیسترلینی ده‌كات و ده‌بێته هۆی ره‌خساندی بواری هاوبه‌شیكردن و هاریكاری له نێوان دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له نێوان ئه‌م دوو وڵاته‌دا له چوارچێوه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌ن، كه زانكۆكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له بواره‌كانی په‌ره‌پێدانی رێگاكای وانه‌وتنه‌وه‌و خوێندن و توێژینه‌وه‌ی زانستی به ئامانجی هاندانی تواناكهسی و دامه‌زراوه‌ییه‌كانی خوێندنی باڵا له عێراق پێشنیاری ده‌كه‌ن.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌دا كه له رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، دكتۆر دلاوه‌ر عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژنهی زانستی له وته‌یه‌كدا جه‌ختیكرده‌وه له چوار بواردا ده‌توانرێت هاریكاری له نێوان زانكۆكانی عێراق و هه‌رێم و به‌ریتانیا بكرێت، وه‌ك په‌ره‌پێدانی ستراتیژییه‌تی خوێندنی باڵا، په‌ره‌پێدانی هه‌یكه‌لیه‌تی كارگێڕی زانكۆكان و یاساكان و ئه‌و رێسایانه‌ی په‌یوه‌ستن پێیانه‌وه، سه‌ربه‌خۆیی زانكۆكان، كاراكردنی به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری" QA "له‌گه‌ڵ بیناكردنی توانستی فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی باڵا و په‌ره‌پێدانی پرۆگرامه‌كانی خوێندن و دهوڵهمهندكرنیان به بابه‌ته‌كانی مافی مرۆڤ ومافی ئافره‌ت و ژن وده‌رفه‌ت پێدان.
وه‌زیری خوێندنی باڵای هه‌رێم ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ پاڵپشتی به‌رنامه‌ی ناردن (بعپات) له وه‌زاره‌ت به بڕی "100" ملیۆن دۆلار بۆ پێنج یاخود شه‌ش ساڵی داهاتوو پیشاندا.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دكتۆر مه‌حمود شاكر خلف نوێنه‌ری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی عێراقی فیدراڵ له وته‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌و باره ناهه‌مواره‌دا كه مامۆستایانی زانكۆ له عێراق له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا رروبه‌رووی ببوونه‌وه، هه‌روه‌ها دووباره بیناكردنه‌وه‌ی بیناو تاقیگه زانستییه‌كانی زانكۆكان كه له جه‌نگی 2003دا به‌هۆی تاڵانكردنهوه زۆربه‌یان په‌كیان كه‌وتبوو. دكتۆر مهحمودگوتی" به دڵنیایی پرۆژه‌ی دلفی یاریده‌ده‌رێك ده‌بێت بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای عێراق، ئاماژه‌شی به پلانی وه‌زاره‌ت بۆ نادنه ده‌ره‌وه دا كه له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو"10000" ناردنی ده‌بێت، كه زۆربه‌یان بۆ به‌ریتانیا ده‌نێردرێن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا پرۆژه‌ی دلفی له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێم ده‌ست پێبكات و له مانگی شوباتی داهاتوودا له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ست پێبكات.