ئه‌مڕۆ شه‌ممه 30/1/2010 پڕۆفیسۆر د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی له دیوانی وه‌زاره‌ت پێشوازیكرد له ئاغای قه‌ره‌نی كۆنسوڵی ئێران له هه‌رێمی كوردستان، له‌دیدارێكی نێوانیاندا هاوئاهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی زانست و ئهكادیمییاوه تاوتوێكران و كۆنسوڵی ئێران ئاماده‌یی پیشاندا به "ناردنی مامۆستایانی زانكۆ و قوتابییه خوێندكاره‌كان بۆ ئێران به‌مه‌به‌ستی زانستی و گه‌شته‌وه‌ری".
له‌دانیشتنێكدا وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی جه‌ختی له پڕۆژه‌ی 100 ملیۆن دۆلار بۆ ناردنه ده‌ره‌وه‌ی قوتابی و خوێندكاران و پسپۆڕانی زانكۆكانی هه‌رێم كرده‌وه به‌ئامانجی به‌ستنه‌وه‌ی زانكۆكانی هه‌رێم به زانكۆ پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا و به‌رزكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ئه‌كادیمی و زانستی زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌مه‌ش ڕایگه‌یاند ولێتی ئێران وێستگه‌یه‌ك ده‌بێت له‌پلانی پڕۆژه‌ی ناردندا به‌تایبه‌ت له‌بواری پزیشكی و په‌رستیاریدا.
له‌به‌شێكی وته‌كانیدا كونسوڵگه‌ری ئێران له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه كار بۆ كاراكردنه‌وه‌ی یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتن نێوان ئێران و هه‌رێم ده‌كه‌ین كه لهمهوپێش واژۆ كرابوون له‌پێناو به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی زانكۆكانی ولێته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌بواری بره‌ودان به زانست و زمان و ته‌كنه‌لۆجیا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ڕایگه‌یاند "ئاماده‌ین 10 تا 35 خوێندكار و پسپۆڕی ئه‌كادیمی له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی سه‌ردانی زانستی و گه‌شته‌وه‌ری ڕه‌وانه‌ی ئێران بكه‌ین"، هه‌روه‌ها كۆنسوڵگه‌ری ئێران ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد كه ڕۆژانه 500 ڤیزه به هاولێتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ده‌ن بۆ گه‌شتكردن بۆ ولێتی ئێران به مه‌به‌ستی جۆراو جۆر.
هه‌ر له هه‌مان ڕۆژدا له‌دانیشتنێكی نێوان پڕۆفیسۆر د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌دین وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی و تۆنی ڕایلی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی كه‌لتووری به‌ریتانی له عێراق و د. جۆن وزرینگتن نوێنه‌ری "كۆمه‌ڵه‌ی بیوكBUC"ی به‌ریتانی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌كانی "پڕۆژه‌ی دلفی" بۆ پاڵپشتیكردن و پشتگیریكردنی زانكۆكانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن 29 زانكۆی به‌ریتانییه‌وه تاوتوێكران.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه تۆنی ڕیلی به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی كه‌لتووری به‌ریتانی له عێراق ئاشكرای كرد كه سبه‌ی 31/1/2010 له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری و كۆمه‌لێیه‌تی زانكۆی سهلێحهدین جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دلفی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ماوه‌ی پڕۆژه‌كه‌ش دوو ساڵ ده‌خایه‌نێت تاوه‌كو 2012 به بودجه‌ی 3 ملیۆن پاوه‌ند، كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی به‌ریتانیا بۆ په‌ره‌پێدان و پشكداریكردنی زانكۆكانی به‌ریتانیا و زانكۆكانی عێراق و هه‌رێم ئاماده كراوه.
له ته‌وه‌رێكی تردا به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی كه‌لتووری به‌ریتانی له عێراق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پڕۆژه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته بۆ مانگی 3ی داهاتوو به مه‌به‌ستی مه‌شق پێدان و ڕاهێنانی سه‌ركرده‌كانی خوێندنی بالێ له‌سه‌ر ئاستی عێراق له ولێتی له‌نده‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه د. وزرینگتن نوێنه‌ری "كۆمه‌ڵه‌ی بیوك BUIC"ی به‌ریتانی ڕایگه‌یاند له ماوه‌كانی داهاتوودا پڕۆژه‌ی دابینكردنی زه‌مالاتی خوێندن له زانكۆكانی به‌ریتانیا ده‌ست پێده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش پشكی زانكۆكانی عێراق له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه وه‌زیری خوێندنی بالێ خۆشحاڵی خۆی بۆ ئه‌م پڕۆگرامه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ربڕی و جه‌ختی كرده‌وه كه "پێمان خۆشه شانبه‌شانی قوتابییه خوێندكاره‌كانیش بارودۆخی پسپۆڕانی ئه‌كادیمی له زانكۆكانی هه‌رێم له‌به‌رچاو بگیرێت و بخرێنه چوارچێوه‌ی پلانی ناردنه‌وه"، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی گوت "بۆ ئه‌مساڵ ئێمه زۆر گرینگی به توانستی زمانی ئینگلیزی و تاقیكردنه‌وه‌كانی وه‌ك تۆفڵ و ئایڵس و پاسۆرد ده‌ده‌ین، تاوه‌كو خزمه‌ت به سیاسه‌ت و ڕوانگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی بالێ بكات كه له‌ماوه‌كانی ڕابردوودا وه‌كو كارنامه‌ی ئاینده له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه په‌سند كرا".