د. ئارام محمد قادر هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشهكهی (بڕیاری شەهید ئاسۆی مام جەلالی) مەسۆیی – دوپاتدەکاتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (2019/8/24) د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە یاوەری د.ئامانج سهعید ڕاوێژكاری وهزیری خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی و ههریهك له بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و پزیشک و لێپرسراوانی نەخۆشخانەی شاری سلێمانی، سەردانی كاكە (بڕیاری شەهید ئاسۆی مام جەلال) مەسۆیی كرد و، لە نزیكەوە لە باری تەندروستی پرسی و، هیوای زوو چاكبونەوەی بۆ خواست، لهههمان كاتدا لەگەڵ تیمی تایبەتی چارەسەری کاکە بڕیار گفتوگۆی لەبارەی دۆخی تەندروستی و ههنگاوهكانی چارهسهرییان کرد.
ههر لەو سەردانەدا، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەموو ئامادەیی و هاوکارییەکی بۆ تیمی چارەسەر و کەسوکاری کاکە بڕیار دوپاتکردەوەو ڕایگەیاند: بەهەموو شێوەیەک هاوکار دەبین بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کاکە بڕیار، بەڵێنیشیدا بە بەردەوامی لەگەڵ پزیشکانی پسپۆڕ لە پەیوەندیدابێت و، بەدواداچون بۆ دۆخی تەندروستییان بکات، بەو هیوایەی تەندروستییان بەرەو باشی بچێت.
هەر لە میانهی سەردانەكهیدا د. ئارام محمد قادر، دەستخۆشی و ماندوبونی لە پزیشک و كارمەندانی نەخۆشخانەی شار كرد و، دوپاتیکردەوە کە ئەوان درێغییان نەکردوە لە پرۆسەی چارەسەری نەخۆشییەکەی، لەلایەن خۆشیانەوە کەسوکار و بنەماڵەی (بڕیاری شەهید ئاسۆی مام جەلال) مەسۆیی سوپاسی و پێزانینی خۆیان بۆ وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕاگەیاند و، خەمخۆری و پەرۆشیانی بەرزنرخاند.
کاکە بڕیار لەدوای شەهیدبوونی باوکی باری تەندروستی تێکچوە و، ماوەی چەند ڕۆژێکە لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.